بلینكن: لە كۆتایی هاتنی جەنگی غەززە نزیك بوینەتەوە

KNN : Kurdish News Network
09:09 - 09/01/2025
جیهان
+
-

وەزیری دەرەوەی ئەمەریكا جەخت دەكاتەوە، رێككەوتن بۆ كۆتایی هێنان بەجەنگی غەززە و ئاڵوگۆڕی دیلەكانی نێوان حەماس و ئیسرائیل نزیك بونەتەوە.

 

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ئەنتۆنی بلینكن، وزیری دەرەوەی ئەمەریكا رایگەیاند: بێهیوا نین لە رێككەوتنی نێوان بزوتنەوەی حەماس و ئیسرائیل و كاتەكەی زۆر نزیك بوەتەوە و مەلەفی رێككەوتنەكەش رادەستی ئیدارەی نوێ بەسەرۆكایەتی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی هەڵبژێردراوی ئەمەریكا دەكەن.

 

 

لە كۆنگرە رۆژنامەوانییەكەیدا لەگەڵ هاوتا فەڕەنسییەكەی وتیشی: هەمو ئەو مەلەفانەی نەمانتوانیوە كۆتاییان پێ بهێنین، هەوڵ دەدەین باشترین دەرفەت بۆ كۆتایی هێنانیان بەشێوەیەكی باشتر بڕەخسێنین.

 

 

هەروەك جەختیشكردەوە؛ ئەگەر پلانەکانی ئاگربەست و ئاڵوگۆڕی دیلەکان پێش دەستبەکاربونی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا جێبەجێ نەكرێن، ئەوا دوای دەستبەكاربونی وەك خۆیان جێبەجێ دەكرێن.

 

 

وزیری دەرەوەی ئەمەریكا ئاماژەی بۆئەوەشکرد، بەدڵنیاییەوە رێكەوتنەكە لەسەر ئەو پلانەی سەرۆك بایدن دایڕشتوە و پێشكەشی جیهانی كردوە جێبەجێ دەكرێت.

100 جار خوێندراوەتەوە