بەهۆی كەوتنەوەی
ئاگر لە چیاكانی شاری لوس ئەنجلوسی ویلایەتی كالیفۆڕنیا پێنج كەس گیانیان
لەدەستداوە چاوەڕێی بەرزبونەوەی ژمارەی قوربانیان دەكرێت، هاوكات سەرۆكی ئەمەریكاش
دەڵێت؛ كارەسات روی لە وڵاتەكەیان كردوە.
هەواڵ: (KNNC)
ئەمڕۆ پێنجشەممە،
میدیاكانی ئەمەریكا بڵاویانكردەوە، بەهۆی کەوتنەوەی ئاگر لە چیاكانی شاری لۆس ئەنجلۆس
لە باشوری ویلایەتی کالیفۆرنیا، تا ئێستا پێنج كەس گیانیان لەدەستداوە و پێشبینی
دەكرێت ژمارەی قوربانیان رولەزیادبون بكات.
ئاشكرایان كردوە،
بەهۆی هەڵكردنی "با"ـی بەهێزە و بڵێسە كردنی زیاتری ئاگرەكە، تا ئێستا تیمەكانی
بەرگری فریاگوزاری نەیانتوانیوە ئاگرەكە كۆنترۆڵ بكەن و زیانێكی گەورەی لەو
ناوچەداوە.
بەوهۆیەوە، جۆ
بایدن، سەرۆکی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریکا گەشتە چاوەڕوانكراوەكەی بۆ ئیتاڵیا
هەڵوەشاندەوە و رایگەیاندوە، كارەساتێكی گەورە روی لە وڵاتەكەی كردوە كە بەهۆیەوە
ناوچەیەكی بەرفراوان ئاگری لێكەوتوەتەوە و دەیان هەزار هاوڵاتی ناچاربون
شوێنەكانیان بەجێبهێڵن.
میدیا ئەمەریكییەكان
ئاماژەیان بۆ ئەوەشكردوە، نزیکەی ملیۆنێک ماڵ و شوێنی بازرگانی لەو پارێزگایە تەزوی
كارەبا پچڕاوە، هاوكات تا كاتێكی نادیار دەرگای خوێندنگەكان داخراون.
لای خۆشیانەوە،
پسپۆڕانی بواری ژینكە رایانگەیاندوە: بەهۆی گۆڕانی كەشوهەوار و بەرزبونەوەی پلەی
گەرمی گۆی زەوی، هەروەها كەمبونەوەی رێژەی باران بارین، روداوەكانی ئاگر كەوتنەوە
لەسەرتاسەری جیهاندا زیادیانكردوە و پێدەچێت
لە ساڵانی داهاتودا دۆخەكە بەرەو روداوی نەخوازراوتر هەنگاو بنێت.
152 جار خوێندراوەتەوە