جۆزێف عۆن بە سەرۆککۆمارى لوبنان هەڵبژێردرا

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 09/01/2025
جیهان
+
-

لە گەڕى دوەمى دەنگدان بۆ هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار، جۆزێف عۆن وەک 14ـهەمین سەرۆککۆمارى لوبنان هەڵبژێردرا.

 

هەواڵ:KNNC

 

ئەمڕۆ، پەرلەمانى لوبنان لە گەڕى دوەمى دەنگداندا، جۆزێف عۆنى وەک 14ـهەمین سەرۆکى وڵاتەکە هەڵبژارد، لەکاتێکدا لە گەڕى یەکەمدا نەیتوانى دەنگى پێویست بەدەستبهێنێت.


لە گەڕى یەکەمى دەنگداندا، عۆن 71 دەنگى لەکۆى 128 ئەندامى پەرلەمان بەدەستهێنا و نەیتوانى بۆ وەرگرتنى پۆستەکە سەرکەوتو بێت، بەڵام دواى دوو کاتژمێر و لە گەڕى دوەمدا توانى 99 دەنگ لەکۆى 128 دەنگ بەدەستبهێنێت و وەک سەرۆک هەڵبژێردرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە، پەرلەمانى لوبنان دانیشتنى تایبەتى بە هەڵبژاردنى سەرۆککۆمار دواى دوو ساڵ ئەنجامدا، سەرۆککۆمارى نوێش سەربە پێکهاتەى کریستانە و لەلایەن سعودیە و ئەمەریکاوە پشتیوانى لێدەکرێت.

111 جار خوێندراوەتەوە