سەردانى وەزیرانى
دەرەوەى فەرەنسا و ئەڵمانیا بۆ سوریا و شێوازى پێشوازیکردنیان لەلایەن ئەحمەد
شەرعەوە لە میدیا جیهانییەکانەوە دەنگدانەوەى زۆرى هەبو تا رادەیەک وەزیرى دەرەوەى
فەرەنسا بێدەنگى شکاند و دەڵێت: لەڕێی مافى ئافرەتانەوە رێژەى ئازادیی هەر
کۆمەڵگەیەک بەدەردەکەوێت.
هەواڵ:KNNC
رۆژى رابردو، هەریەکە
لە جان نوێل بارۆ، وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا و ئەلینا بیربوک-ى هاوتا ئەڵمانییەکەى
گەیشتنە دیمەشقى پایتەختى سوریا و لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکى دەستەى تەحریر شام
پێشوازییان لێکرا، بەڵام ئەوەى بوە جێی سەرنج و رەخنە بۆ شەرع، تەوقەکردنى بو
لەگەڵ وەزیرى دەرەوەى فەرەنسا و وەلانانى وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا کە ئاماژەکان بۆ
ئەوەن هۆکارى تەوقەنەکردنەکە بۆ ئەوە دەگەڕێتەوە کە ئەو وەزیرە " ژنە".
بڵاوبونەوەى ئەم
دیمەنە کاردانەوەى زۆرى لێکەوتەوە، بەجۆرێک وەزیرى دەرەوەى ئەڵمانیا ناچاربو
بێدەنگى بشکێنێت و لەوبارەیەوە وتى: پێش گەیشتنیشم بە دیمەشق دەمزانى ئەم کۆبونەوە
دیپلۆماسییە هیچ تەوقەکردنێکى ئاسایی تێدا نابێت.
ئاماژەى بۆ ئەوەشکردوە کە نەک هەر خۆم،
هاورێکانیشم دەیانزانى کە ئەو شتە رودەدات، هەربۆیە وەزیرى دەرەوەى فەرەنساش خۆى
دەستى بۆ تەوقەکردن درێژ کردوە.
جەختیشیکردەوە کە لەگەڵ هاوتا فەرەنسییەکەى
لەگەڵ سەرکردەکانى ئێستاى سوریا باسیان لە مافەکانى ژنان کردوە و رایانگەیاندوە کە
مافى ژنان دەرخەرى رێژەى ئازادییە لە کۆمەڵگاکاندا.
7253 جار خوێندراوەتەوە