ئەمڕۆ لیستی موچەی مانگی یەک رەوانەی گەنجینەکان دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
10:52 - 06/01/2025
کوردستان
+
-

بۆ لیستی موچەی مانگی یەک، هەر فەرمانبەرێکی هەرێمی کوردستان کۆدی  (UPN)ـی نەبێت ناوی ناخرێتە ناو لیستەکەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

پەیامنێری کەی ئێن ئێن لە سلێمانی رایگەیاند، لە ئێستادا دەستکراوە بە ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی یەکی 2025، لیستی موچەی ئەم مانگە جیاوازە، چونکە لیستەکە هاوتاکراوی بەغدادە و کۆمەڵێک زانیاری وردی کەسی تێدایە.

 

وتیشی: ئەگەر هەر فەرمانبەرێک بۆ لیستی موچەی مانگی یەک کۆدی (یو پی ئێن)ـی نەبێت، ناوی ناخرێتە نێو لیستی موچە.

 

عەلی عەبدولرەحمان، بەرپرسی بەشی وردبینی لە بەڕێوەبەرایەتی خانەنشینی سلێمانی بە کەی ئێن ئێن-ـی راگەیاند، لە سلێمانی تەنها هەزار و 600 موچەخۆر ماوە کۆدی (یو پی ئێن)ـیان بۆ بکرێت، بەشێک لە خانەنشینانیش موچەی مانگەکانی 10 و 11ـیان بەهۆی نەبونی ئەو کۆدەوە راگیراوە، هەرکاتێک مامەڵەکانیان تەواوکرد موچەکانیان پێدەدرێت.

 

هەربەپێی زانیارییەکانی پەیامنێری کەی ئێن ئێن، لە هەرێمی کوردستان لە کۆی 70 هەزار موچەخۆر، ئێستا نزیکەی 20 هەزار موچەخۆر ماون کە مامەڵەی دەرهێنانی کۆدی (یو پی ئێن)ـیان نەکردوە.

 

 

هاوکات، دوای ئامادەکردنی لیستی موچەی مانگی یەک، بڕیارە رۆژی 15ـی مانگ رەوانەی بەغداد بکرێت.

 

سلێمانی- بڕیار نامیق

1773 جار خوێندراوەتەوە