پێشنیوەڕۆی
ئەمڕۆ، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە ئەنقەرەی
پایتەختی تورکیا.
هەواڵ:KNNC
حکومەتی هەرێم
لە تۆڕی کۆمەڵایەتی فەیسبوک بڵاویکردوەتەوە، پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ سێشەممە، مەسرور
بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوەتە ئەنقەرەی
پایتەختی تورکیا.
دەشڵێت: لەو سەردانەدا
سەرۆکی حکومەت، لەگەڵ ڕەجەب تەیب ئەردۆگان، سەرۆككۆماری توركیا و هاکان فیدان، وەزیری
دەرەوە و ژمارەیەک بەرپرسی باڵای دیکەی ئەو وڵاتە کۆ دەبێتەوە.
حکومەتی هەرێم
ئاماژەی بەوەشکردوە، گفتوگۆ لەبارەی پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە و دوایین پێشهاتەکانی
دۆخی گشتیی عێراق و ناوچەکە دەكرێت و بە تایبەتی گۆڕانکارییەکانی سوریا تاوتوێ دەکرێن.
64 جار خوێندراوەتەوە