ئاژانسی رۆیتەرز: قەتەر بە نیازە موچەی فەرمانبەرانی سوریا دابین بكات

KNN : Kurdish News Network
09:12 - 08/01/2025
ئابوری
+
-

سوریا چاوی لە دەستی وڵاتانی عەرەبییە بۆ دابینکردنی موچەی فەرمانبەرانی وڵاتەکەی، قەتەریش داوا لە ئەمریکا دەکات سزاکانی لەسەر سوریا لابات بۆ ئەوەی بتوانن بە فەرمی بودجە بۆ ئەو وڵاتە دابین بکەن.

 

 

ئابوری:KNNC

 

 

ئاژانسی هەواڵێ ڕۆیتەرز، لە زاری دیپلۆماتکارێکی باڵا و بەرپرسێکی ئەمریکی بڵاویكردەوە، قەتەر بەنیازە یارمەتی دارایی سوریا بكات بە مەبەستی زیادکردنی بەرچاوی موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی و بەڵێنی بە ئیدارەی نوێی ئەو وڵاتە داوە.

 

ئەو دو سەرچاوەیە باسیان لەوەشكردوە، قەتەر ماوەیەکە لەگەڵ بەرپرسانی واشنتۆن لە هەوڵی زۆردایە بۆ ئەوەی سوریا لە لیستی سزاکان دەربکات و بتوانێت بەشێوەیەکی فەرمی بودجە بۆ ئەو وڵاتە دابین بکات.

 

 

بەپرسانی وەزارەتی دارایی سوریا دەڵێن، تا ئێستا هیچ پشتڕاستکردنەوەیەک نییە لەسەر دابینكردنی بودجە لە وڵاتانی دەرەوە بۆ موچەی فەرمانبەرانی کەرتی گشتی، بەڵام بەڵێنی گشتی هەیە بۆ پشتیوانیکردن.

211 جار خوێندراوەتەوە