وەزارەتى پێشمەرگە: سبەینێ هاوکاریی هاوپەیمانان بۆ مانگى 12 دابەش دەکرێت

KNN : Kurdish News Network
05:29 - 07/01/2025
ئابوری
+
-

وەزارەتى پێشمەرگە گەیشتنى هاوکارى هێزەکانى هاوپەیمانان و دابەشکردنى بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانى سەر بە وەزارەتەکەیان راگەیاند.

 

 

هەواڵ:KNNC

 


وەزارەتەکە لە راگەیەنراوێکدا دەڵێت: دوای ئەوەی هاوکاری هێزەکانی هاوپەیمانان بۆ هێزی پێشمەرگە خرایەسەر هەژماری وەزارەتی پێشمەرگە، بەڕێوەبەرایەتی گشتی بودجە و بەرنامەکان(ژمێریاری سەربازی)، رێکارە دارایی و ژمێریارییەکانی ئەنجام داوە.

 

 

 

ئاماژە بۆ ئەوەکراوە کە سبەینێ چوارشەممە، 8ـى کانونى دوەمى 2025 هاوکارییەکە بۆ مانگى 12ـى ساڵى 2024 بەسەر ئەفسەر و پێشمەرگەکانی سەر بە وەزارەت و لیواکانی پیادە دابەشدەکرێت.

 

 

 

ئەوەشخراوەتەڕو کە لەئێستادا 37730 پێشمەرگە و ئەفسەرانى سەربە وەزارەتى پێشمەرگە لەڕێی پرۆژەى "هەژمارى من" هاوکارییەکە وەردەگرن و بەشێکى دیکەیشیان لەڕێی سیستمى بانکییەوە وەریدەگرن.



669 جار خوێندراوەتەوە