بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى کۆمپانیاى مێتا
ئاشکرایدەکات کە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی سەربە کۆمپانیاکەیان لەماوەکانى داهاتودا
گۆڕانکاریی گەورە بەخۆیانەوە دەبینن و دەڵێت: با بگەڕێینەوە بۆ سەرەتاکانى کارکردنمان.
تەکنەلۆژیان:KNNC
مارک زۆکەبێرگ، بەڕێوەبەرى جێبەجێکارى
کۆمپانیاى مێتا لە لاپەڕەى تایبەتى خۆى گرتەیەکى بڵاوکردوەتەوە و بەڵێن دەدات دواى
گەڕانەوەى دۆناڵد ترەمپ بۆ کۆشکى سپى، کارى لەپێشینەیان گرنگیدانى زیاتر دەبێت بە
ئازادى رادەربڕین.
رونیکردوەتەوە کە سەرەتا لە ئەمەریکاوە
دەستپێدەکەن و وردبینیکەرى راستییەکان لادەبەن و لەجێی ئەوە گرنگیی دەدەن بە
تێبینییەکانى کۆمەڵگا (فیدباک)، هاوشێوەى تۆڕى کۆمەڵایەتیی ئێکس کە لەلایەن ئیلۆن
مەسک خاوەندارێتى دەکرێت.
ئەوەى ئاشکرا کردوە کە پلاتفۆرمەکانى فەیسبوک و
ئینستاگرام و سرێدس، بەشێوەیەکى بەرچاو چاودێرییەکانیان (سانسۆر) کەم دەبێتەوە و هانى
بڵاوکردنەوەى بابەتە سیاسییەکانیش دەدەن لە پلاتفۆرمەکانیان.
ئەوەى خستوەتەڕو کە چاودێرەکانى مێتا لەڕوى
سیاسییەوە لایەنگرییان هەبوە و متمانەیان لەناوبردوە لەجێی ئەوەى دروستى بکەن.
بەکارهێنەرانى مێتا، زیاتر لە سێ ملیار
بەکارهێنەرن لە سەرانسەرى جیهاندا، لە ئێستادا بەکارهێنەران و لاثەڕە فەرمیی و
کەسییەکان چاودێرى وردى بڵاوکراوەکانیان دەکرێت و ئەگەر لە سیاسەتەکانى ئەم
کۆمپانیایە لابدرێت ئەوا لاپەڕە فەرمیی و کەسییەکان روبەڕوى سزا دەبنەوە، بەڕێوەبەرەکەشى
بەڵێنیداوە، لەگەڵ دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکى هەڵبژێردراوى ئەمەریکا روبەڕوى ئەو
داوایانە ببنەوە کە سانسۆرى زیاتر دەسەپێنن.
267 جار خوێندراوەتەوە