هەفتەی جارێك كوژاندنەوە و دوبارە هەڵکردنەوەی مۆبایلە زیرەكەكان پێویستە، چونكە
کاریگەری لەسەر بەرز كردنەوەی ئاستی پارێزاوی لە چالاكە گوماناوییەكان هەیە.
زانستی: (KNNC)
شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاماژەیان بۆ ئەوە كردوە، كوژاندنەوە و دوبارە
هەڵکردنەوەی مۆبایلە زیرەكەكانتان ئەگەر لە هەفتەی جارێكیش بوبێت پێویستە، هەنگاوێکی
سادەیە، بەڵام کاریگەری لەسەر بەزركدنەوەی ئاستی پارێزراوی چالاكە گوماناوییەكان و
باشترکردنی کارایی ئامێرەکە هەیە.
دەشڵێن: گرتنەبەری ئەم هەنگاوە، بەتەواوی مەترسییە ئەلیکترۆنییەكان لەناو
نابات، بەڵام دەرفەت دەدات بە سیستەمی کارپێکردن بۆ دۆزینەوە و رێگریکردن لە ئەو
چالاكییانەی كە گومانیان لەسەرە.
هەروەك ئەوەیانخستوەتەڕو، بەکارهێنانی ڕۆژانەی مۆبایلەكانتان دەبێتە هۆی
عەمباركردنی زانیاری بەشێوەیەكی كاتی، بەتێپەڕبونی كاتیش دەبێتە هۆی خاوبونەوەی بەڵام
بە كوژاندنەوە و هەڵکردنەوە سەرجەم داتا كاتییەكان پاک دەکاتەوە و خێرایی مۆبایلەکە
بەرز دەکاتەوە.
شارەزایانی ئاسایشی ئەلیکترۆنی ئاشكرایان كردوە، لە کاتی دوبارە داگیرساندنەوەی
مۆبایلەكانتان داخستنی ئەو پڕۆگرامانەی ناپێویستن یارمەتیدەرە بۆ باشکردنی بەکارهێنانی
و درێژکردنەوەی تەمەنی پاتری هەروەها رێگری لە گەرمبونی ئامێرەکە دەكات.
بۆ پاراستنی مۆبایلەكانتان سپۆڕان ئەم رێوشوێنانەیان دیاری كردوە كە
جێبەجێی بكەن:
1- نوێکردنەوەی سیستەمی کارپێکردن بەشێوەیەكی
بەردەوام.
2- بەكارهێنانی وشەی نهێنی بەهێز، باشتر وایە پیتە ئینگلیزییەكان بەگەورە و بچوک و ژمارە و هێماکان تێکەڵ بکرێت بۆ زیادکردنی ئاسایش.
3- دورکەوتنەوە لە لینکی گوماناوی: ئاگاداربە هەندێك جار لینک یان هاوپێچی گوماناویت بۆدێت كە جێگەی متمانە نین.
4- بەكارهێنانی پەنجەمۆر یان دەموچاو بۆ بەرزکردنەوەی ئاستی پاراستنی زانیاری.
360 جار خوێندراوەتەوە