کۆمپانیایەکی ژاپۆنی داهێنانی ئامێری
مرۆڤ شۆردنی ڕاگەیاند، کە تەنها لە ماوەی 15 خولەکدا و بەتەنها 10 لیتر ئاو، بەبێ ئەوەی کەسەکە هیچ بکات تەواوی
جەستە دەشۆرێت و وشکیشی دەکاتەوە.
هەواڵ: KNNC
ئەم داهێنانە کە ناوی "Mirai
Ningen Sentakuk" لێنراوە، لەلایەن کۆمپانیای زانستی ژاپۆنی دروستکراوە، ئامێرە پێشکەوتوەکە شەپۆلی سەرو
دەنگی بەکاردەهێنێت بۆ شلکردنەوەی چڵکنی و پیسی، ئاو بۆ پاککردنەوەی قوڵ و هەڵمیش بۆ شێدارکردنەوە و گەنجکردنەوەی پێست.
ئامێرەکە
وەک گەرماوێکی مۆدێرن وایە و بە بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای پێشکەوتو و پشت بە زیرەکی
دەستکرد دەبەستێت بۆ تێگەیشتن لە هەست و دۆخی بەکارهێنەر لەکاتی ششتنیدا.
لەڕێگەی
ئاو و شامپۆی تایبەت بە خۆشۆردن و بڵقی هەواوە بە شێوازێکی مۆدێرن کرداری شوشتنەکە ئەنجامدەدات، بەدەم
شۆردنەکەشەوە مەساجیش بۆ کەسەکە دەکات، لەگەڵ بژاردەی ئارامکەرەوەی وەک مۆسیقا و
بۆن.
کۆمپانیاکە
ڕایگەیاندوە، ئامانجی داهێنانەکە باشترکردنی چاودێری کەسی و پاشەکەوتکردنی کات و
بەفیڕۆنەدانی ئاوە.
هەروەها کارئاسانیشە بۆ بەساڵاچوان و ئەو کەسانەی کە پێویستی تایبەتیان
هەیە، ئەمەش نوێنەرایەتی هەنگاوێکی نوێ دەکات لە تێکەڵکردنی تەکنەلۆژیا لەگەڵ
لوکسەکانی ڕۆژانە.
کۆمپانیاکە جەختیکردوەتەوە ئامێرەکە دۆستی
ژینگەیە، تەنها 10 لیتر ئاو بەکاردەهێنێت بۆ هەر خۆشۆردنێک و زیاتر لە 50% ئاو
پاشەکەوت دەکات، بەراورد بە خۆشۆردنێکی ئاسایی.
لە
ئێستادا لە ناوەندەکانی تەندروستی لە سەرانسەری ژاپۆن وەک تاقیکردنەوە
بەکاردەهێنرێت و ئەم داهێنانە دەتوانێت تا ساڵی 2030 ببێتە شتێکی باو لە نێو هەمو
ماڵەکاندا.
103 جار خوێندراوەتەوە