لە ئەمڕۆوە كۆمپانیای مێتا لایڤەكانی
تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەسڕێتەوە، بۆ ئەرشیف كردن و پاراستنیشان سێ رێگە بۆ
بەكارهێنەران پێشنیار دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
کۆمپانیای مێتا كە خاوەندارێتی تۆڕە
كۆمەڵایەتییەكانی فەیسبوك، ئینستاگرام و وەتساب دەكات بڵاویكردەوە؛ لە ئەمڕۆ چوارشەممە (19ـی شوباتی
2025)، لەدوای (30) رۆژ لە لایڤی پەیج و ئەکاونتەکانی تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبوک بەشێوەیەکی
خودكارانە دەسڕدرێنەوە.
رونیكردەوە؛ پێش سڕینەوەی لایڤی پەیج
و ئەكاونتەكان و بۆ لەدەستنەدانی ڤیدیۆكان، تیمەكانیان بەكارهێنەران ئاگاداردەكەنەوە
بۆ ئەوەی ئەرشیفیان بكەن.
کۆمپانیای مێتا ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، دوای وەرگرتنی ئاگاداركردنەوەكە بەكارهێنەران لەماوەی (90) رۆژدا
بەكارهێنەرانی تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك دەتوانن كە؛ لایڤەکەیان داونلۆد بکەن، یان
بیانگوازنەوە بۆ ناو کلاود ستۆرەیجێک یاخود گۆڕینى لایڤەکە بۆ ریل کە تەنها
دەتوانرێت (1:30) خولەك جیابکرێتەوە.
228 جار خوێندراوەتەوە