جەبار گۆران: نرخی تمەن بەرامبەر دۆلاری ئەمەریكی بەرز دەبێتەوە

KNN : Kurdish News Network
03:58 - 12/04/2025
ئابوری
+
-

وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی ئاشكرایدەكات، چاوەڕوان دەكرێت لە دوای دانوستانەكەی نێوان ئەمەریکا و ئێران بەهای تمەن بەرز ببێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی بە دیجیتاڵ میدیای (KNN)ـی رایگەیاند: چاوەڕوان دەكرێت لە دوای دانوستانەكەی نێوان واشنتۆن و تاران، لەمەسقەتی پایتەختی عوممان بەهای تمەن بەرز ببێتەوە.


وتیشی: لە ئێستادا (100) دۆلاری ئەمەریكا بەرامبەر هەشت ملیۆن تمەنە و پێشبینی دەكرێت بەرز ببێتەوە.


وتەبێژی بازاڕی دراوەكەی شاری سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، هۆکاری سەرەکیی بەرزبونەوەی بەهای تمەن بۆ دانوستانی نێوان ئەمەریكا و ئێران دەگەڕێتەوە پێدەچێت دروستبونی لێكتێگەیشتن بەدوای خۆیدا بهێنێت.


سلێمانی – بەهار عەبدولكەریم

1966 جار خوێندراوەتەوە