نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبونەوەی تۆمارکرد

KNN : Kurdish News Network
08:21 - 12/04/2025
ئابوری
+
-

نرخى نەوت لە بازاڕەکانى جیهان گۆڕانکارییان بەسەرداهاتوە و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەیان بەرزبونەوەیەکی کەمی تۆمارکردوە.

 

ئابوری: (KNNC)

 

ئەمڕۆ شەممە، نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە (64) دۆلار و (73) سەنت  لەبازاڕەكانی جیهاندا مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە رۆژی رابردو نرخەکەی دوو دۆلار و 26 سەنت بەرزبوەتەوە.

 

جیا لە نەوتى برێنت، نرخی یەک بەرمیل نەوتی تەکساسى ئەمەریکیش بە (61) دۆلار و (51) سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

34 جار خوێندراوەتەوە