نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد... ئۆنسەیەک بە 3205 دۆلارە

KNN : Kurdish News Network
09:23 - 11/04/2025
ئابوری
+
-

نرخی زێڕ ئاستێکی پێوانەیی تۆمارکرد و ئۆنسەیەک بە 3205 دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، لەماوەی ئەمساڵیشدا نرخەکە بەڕژەی 21% بەرزبوەتەوە.

 

ئابوری:KNNC

 

ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ کردنەوەی بازاڕە داراییەکان، نرخی زێڕ بەرێژەی 1% بەرزبوەوە و گەیشتە 3205.53 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، لەماوەی هەفتەیەکیشدا نرخەکە بەرێژەی زیاتر لە 5% بەرزبوەتەوە.

 

هاوکات،بەپێی داتاکانی ئاژانسی ڕۆیتەرز، نرخی ئایندەی زێڕی ئەمریکا بە ڕێژەی 1.5% بەرزبوەتەوە و گەیشتوەتە سێ هەزار و 226 دۆلار و 50 دۆلار.

 

 

لەماوەی چوار مانگی ئەمساڵدا نرخی زێڕ بەرێژەی 21% بەرزبوەتەوە.

 

 

زیادبونی گرژییە ئابورییەکانی نێوان چین و ئەمەریکا، هۆکاری سەرەکی بەرزبونەوەی نرخی زێڕن لە جیهاندا.

 

 

سەبارەت بە نرخی کانزاکانی دیکە، نرخی زیو بەڕێژەی 0.3% بەرزبوەوە و گەیشتە 31.28 دۆلار بۆ هەر ئۆنسەیەک، پلاتینیۆم بەڕێژەی 0.1% بەرزبوەتەوە بۆ 938.35 دۆلار و پالادیۆم بەڕێژەی 0.8% بەرزبووەتەوە و گەیشتووەتە 915.75 دۆلار.

605 جار خوێندراوەتەوە