كۆمپانیای ئاسیاسێڵ تۆڕی پەیوەندییەكان و سیستمەكانی
كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردەوە و بۆ ماوەی شەش کاتژمێریش سەرجەم
خزمەتگوزارییەکانی بێبەرامبەر بو.
هەواڵ:KNNC
كۆمپانیای ئاسیاسێڵ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە،
سیستمەكانی كارپێكردنی بە شێوەیەكی تەواو نوێ كردوەتەوە لە پێناو ئامادەكاری بۆ پەیوەندییە
پێشكەوتووەكان و تەكنەلۆژیای ژیریی دەستكرد.
دەقی راگەیەنراوەکە:
ئاسیاسێل ئاهەنگی سەرکەوتنێکی ستراتیژیی دەگێڕێت
کە نوێگەرییەکی تەواوی لەناو تۆڕ و سیستەمەکەیدا کردووە بەمەبەستی بەهێزکردنی پێشەنگایەتی
و بەرزکردنەوەی خزمەتگوزارییەکانی بۆ ئاستێکی جیاواز و نوێ.
کۆمپانیای ئاسیاسێڵ پڕۆسەیەکی بەرفراوانی نوێکردنەوە
و گەشەپێدانی بونیادی ژێرخانەکەی و تۆڕەکەی لە هەموو بەشەکانی عێراق ڕادەگەێنێت، لە
هەنگاوێکدا کە نیشانەی پابەندبوونی بەردەوامییەتی بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزاریی پێشکەوتوو
و باشترکردنی ئەزموونی بەکارهێنەرانی.
لە سۆنگەی پابەندبوونیەوە بۆ بەرزکردنەوەی کواڵیتی
خزمەتگوزارییەکانی، ئاسیاسێڵ سیستەمەکانی کارپێکردنی بە شێوەیەکی تەواو نوێ کردووەتەوە
لە پێناو ئامادەکاری بۆ پەیوەندییە پێشکەوتووەکان و تەکنەلۆژیای ژیریی دەستکرد، کە
ڕێگە دەدات بە پێشکەشکردنی کۆمەڵێکی پێشکەوتوو و بەرفراوان لە خزمەتگوزاری بە بەشداربووەکانی،
ئەمەش کاریگەرییەکی ڕاستەوخۆی هەیە لەسەر باشترکردنی کارایی تۆڕەکەی.
لە ماوەی ئەم پڕۆسەی نوێکردنەوە و گەشەپێدانەیدا
کە لە کاتژمێر 12ی شەوی ١٠ لەسەر 11ی نیسانی 2025 دەستی پێکرد و هەتا کاتژمێر 7ی بەیانی بەردەوام بوو، وە بۆ دڵنیابوون لە
دروستبوونی کەمترین کاریگەری لەسەر بەشداربووانی، ئاسیاسێڵ سەرجەم خزمەتگوزارییەکانی
بێبەرامبەر پێشکەش بە هەموو بەشداربووانی لە سەرتاسەری عێراقدا کرد کە نزیکەی 20
ملیۆن بەشداربوون.
بەم نوێکردنەوەیە، ئاسیاسێڵ درێژە بە بەهێزکردنی
پێگەی پێشەنگی خۆی دەدات وەک کۆمپانیایەکی پەیوەندییەکان لە عێراقدا کە خاوەنی
باشترین خزمەتگوزاری و خێراترین تۆڕە لە بواری پەیوەندییەکاندا.
ئاسیاسێڵ جەخت لەسەر پابەندبوونی بەردەوامی خۆی
دەکاتەوە بۆ داهێنان و گەشەپێدان، بەشێوەیەک کە لەگەڵ خواست و پێداویستییەکانی بەشداربووانیدا
بگونجێت لە سەرتاسەری وڵاتدا.
ئاسیاسێڵ سوپاسی هەموو بەشداربووانی دەکات بۆ
متمانەیان و بەڵێنیان پێدەدات کە بەردەوام بێت لە پێشکەشکردنی باشترین خزمەتگوزاری.
پەیوەندییە گشتییەکان و میدیا
1687 جار خوێندراوەتەوە