سەرۆکی هەرێمی کوردستان، ڕایگەیاند، لەگەڵ سەرۆککۆماری
سوریا کۆبونەوە و باسیان لە داهاتوی سوریا و سوریاییەکانیان کردوە و پشتیوانیان بۆ
ئاسایش و سەقامگیری ناوچەکە دوپاتکردەوە.
هەواڵ:KNNC
نێچیرڤان بارزانی لە هەژماری فەرمیی خۆی لە تۆڕی
کۆمەڵایەتیی ئێکس لەبارەی کۆبونەوەکەی لەگەڵ ئەحمەد شەرع، ڕایگەیاند، لە کۆبونەوەکەیان
لە ئەنتاڵیا باسیان لە دۆخی سوریا کردوە.
هاوکات، سەرۆکی هەرێم پشتیوانی لە ڕوانگەی
سەرۆک کۆماری ئەو وڵاتە کردوە بۆ داهاتوی سوریا و سوریایەکان، دوپاتیشی کردوتەوە لەوەی
بەردەوام دەبن لە پاڵپشتی کردنی سوریا.
سه‌رۆككۆمارى سوريا جه‌ختى له خواستى وڵاته‌كه‌ى
بۆ هه‌بونى په‌يوه‌نديى به‌هێز له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستاندا كرده‌وه کە
خزمەت بە بەرژەوەندی هەردولا بکات.
هه‌روه‌ها جه‌ختيان له‌سه‌ر به‌ره‌نگاربونه‌وه‌ى
مه‌ترسييه‌كانى داعش و پاراستنی ئاشتی و سەقامگیری ناوچەکە و چاره‌سه‌رى
سياسييانه‌ى كێشه‌كان کردەوە.
109 جار خوێندراوەتەوە