لەسەر پرسی بەرنامە ئەتۆمیەكەی
ئێران، گفتوگۆكانی نێوان تاران و واشنتۆن بەشێوەی ناڕاستەوخۆ لە مەسقەتی پایتەختی
عوممان لەیەك باڵەخانەدا، بەڵام لە دو ژوری جیاواز دەستی پێكرد.
هەواڵ: (KNNC)
وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران رایگەیاند:
ئەمڕۆ شەممە (2025/4/12) بۆ گفتوگۆكردن لەسەر دۆسیەی بەرنامە ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی
دانوستانی ناڕاستەوخۆی لە نێوان واشنتۆن و تاران لە مەسقەتی پایتەختی عومان لەیەك
باڵەخانەدا، بەڵام لە دو ژوری جیاواز دەستی پێكردوە.
لای خۆیەوە، مێهدی فەزاعلی، ئەندامی
نوسینگەی عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی كۆماری ئیسلامیی ئێران، بەنیویۆرک تایمزی
راگەیاندوە: تا ئێستا خامنەیی رەتی دەكاتەوە دانوستانی راستەوخۆ لەگەڵ ئەمەریکادا ئەجام بدرێت و ئەوەی میدیا
ئەمەریكییەكان باسی دەكەن راست نییە.
رۆژنامە ئاشكرایكردوە، خامنەیی دانوستانەکانی
لەگەڵ ئەمەریکا بە "ناعەقڵانی" دەزانێت، لە کاتی کۆبونەوەکەی لەگەڵ
سەرۆكایەتییەكانی وڵاتەكەی بەوریاییەوە رەزامەندی لەسەر دانوستانی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ
واشنتۆن دەربڕیوە.
دوێنێ هەینی، رۆژنامەی نیویۆرک
تایمز ئاشكرایكرد، لە كۆبونەوەی خامنەیی لەگەڵ سەرۆكایەتییەكانی ئێران، بەرپرسان بەڕونی
بە خامنەییان راگیەاندوە؛ ئەگەر دانوستان لەگەڵ واشنتۆن نەكرێت، تاران دەكەوێت،
بۆیە باشترە رەزامەندی لەسەر دانوستانەكان دەرببڕێت.
نیویۆرک تایمز ئامكاژەی بۆ
ئەوەشكردبو، لە كۆتایی كۆبونەوەكەدا، عەلی خامنەیی، رێبەری شۆڕشی كۆماری ئێران
بەبەرپرسانی وڵاتەكەی راگەیاندوە: ئەگەر گفتوگۆ ناڕاستەوخۆكان ئەرێنی بەڕێوەبچن،
تاران ئامادەیە بەشێوەی راستەخۆ دانوستان لەگەڵ واشنتۆن ئەنجام بدات.
751 جار خوێندراوەتەوە