وەزیری
دەرەوەی ئێران ئاشكرای دەكات؛ دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی نێوان تاران و واشنتۆن سەبارەت
بەبەرنامەی ئەتۆمییەكەی وڵاتەكەی کۆتایی لە کەشێکی بنیاتنەردا بەڕێوەچوە.
هەواڵ:
(KNNC)
لەدوای
كۆتایی هاتنی دانوستانەكان لە مەسقەتی پایتەختی عوممان، عەباس عراقچی، وەزیری دەرەوەی
ئێران لەڕێگەی تۆڕی كۆمەڵایەتی تەلەگرام رایگەیاند: خولی یەکەمی دانوستانە ناڕاستەوخۆکانی
نێوان تاران و واشنتۆن لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی وڵاتەكەی و هەڵگرتنی سزاكان کۆتایی
هاتوە و كۆبونەوەكەش لە کەشێکی بنیاتنەردا بەڕێوەچوە.
بڵاویكردوەتەوە؛
بەنێوەندگیری سوڵتانییەتی عومان، وەزیری دەرەوەی ئێران و ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی
سەرۆکی ئەمەریکا لەسەر بەرنامەی ئەتۆمی ئاشتیخوازانەی ئێران و هەڵگرتنی ئەو سزا نایاساییانەی
کە بەسەر ئێراندا سەپێنراوە، گفتوگۆكراوە و لەڕێگەی وەزیری دەرەوەی عومانەوەجەخت
لەڕێزگرتنی یەکتر كرایەوە.
وەزیری
دەرەوەی ئێران ئاماژەی بەوەشکردوە، لەدانوستانە ناڕاستەوخۆكەدا هەردولا رێککەوتون
لەسەر بەردەوامبونی كۆبونەوەكان و گفتوگۆكانیان لە هەفتەی داهاتو بەردەوام دەبێت.
میدیاكانی
ئێران لەسەر زاری چەند سەرچاوەیەكی ئاگادار لە كۆبونەوەو دانوستانەكەی نێوان تاران
و واشنتۆن لە عوممان ئاماژەیان بۆ ئەوەكرد، پێدەچێت دانوستانەكانی نێوان تاران و
واشنتۆن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەكە بەرهەمیان هەبێت.
239 جار خوێندراوەتەوە