بڕیارە ئەمڕۆ
دانوستانی نێوان شاندی ئێران و ئەمەریکا لە عومان بەڕێوەبچێت، بۆئەو مەبەستەش
شاندی تاران بەسەرکردایەتی وەزیری دەرەوە گەیشتنە مەسقەتی پایتەختی عوممان.
هەواڵ:KNNC
ئیسماعیل بەقایی، وتەبێژی
وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "بەیاوەری وەزیری
دەرەوە بەرەو مەسقەت بەڕێکەوتین".
دەشڵێت: "سورین
کە هەمو تواناکان بۆ پاراستنی دەسەڵات و بەرژەوەندییە نەتەوەییەکانی ئێران
بەکاربهێنین".
دانوستانەکانی ئەمریکا
و ئێران سەبارەت بە پرۆگرامی ئەتۆمی ئێران، بڕیارە درەنگانی شەممە لە عومان دەست پێبکات،
ئەمریکا هەڕەشەی کرداری سەربازی دەکات ئەگەر ڕێککەوتنێکی نوێ نەکرێت.
ئەم دانوستانانە دەبێتە
باڵاترین دانوستان لەسەر ئەو بابەتە لەدوای کشانەوەی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا
لە ڕێککەوتنی ئەتۆمی لەگەڵ ئێران لە ساڵی 2018 لە خولی یەکەمیدا.
گفتوگۆکان لەلایەن عەباس
عەراقچی وەزیری دەرەوەی تاران و ستیڤ ویتکۆف نوێنەری ئەمریکاوە سەرپەرشتی دەکرێن و
بەدر ئەلبوسەیدی وەزیری دەرەوەی عومانیش نێوەندگیری دەکات.
پێگەی ئاکسیۆس بڵاویکردوەتەوە، ویتکۆف پەیامی ترەمپ بۆ تاران دوپاتدەکاتەوە
کە چارەسەری دیپلۆماسی بەباشتر دەزانێت، بەڵام نابێت هەرگیز ببێت بە خاوەنی چەکی
ئەتۆمی.
هاوکات، ماجید تەخت ڕەوانچی،
جێگری وەزیری دەرەوەی ئێران وتی: تاران باوەڕی بە وتوێژ لەسەر بنەمای ڕێزگرتنی یەکتر
هەیە و هەوڵی سەپاندنی ئیرادەی خۆی دەدات، ئەگەر واشنتۆن دەستبەرداری هەڕەشەکانی بێت،
ئەگەری گەیشتن بە ڕێککەوتن هەیە.
47 جار خوێندراوەتەوە