لەمڕۆوە تاقیکردنەوەى فشارى سەر تۆڕەکانى
کارەبا لە شارى سلێمانى دەستپێدەکات و بڕیارە تا سێ رۆژ بەردەوام کارەباى نیشتیمانى
لە شارەکە بدرێت بە هاوڵاتییان، بەڵام بەهۆى نەبونى مێگاواتى پێویستەوە ئەم
تاقیکردنەوەیە چەند گەڕەکێک ناگرێتەوە.
هەواڵ:KNNC
غالب محەمەد، بەڕێوەبەرى کۆنتڕۆڵ و گەیاندنى
کارەباى سلێمانى بە کەى ئێن ئێنى راگەیاند؛ ئەم تاقیکردنەوەى فشارە بە سێ قۆناغ
ئەنجام دەدرێت، ئەوەى ئەمڕۆ کاتژمێر 01:00ـى دوانیوەڕۆ دەستپێدەکات قۆناغى یەکەمى
پرۆسەکەیە.
ئاماژەى بۆ ئەوەکرد کە ئەم قۆناغە، چەند
گەڕەکێکى شارى سلێمانى لێ بەدەر دەکرێت، چونکە مێگاواتى پێویستە لەبەردەست نییە و
ئەو گەڕەکانە 24 کاتژمێر کارەبایان نادرێتێ کە لەکاتى بەرزى لۆدى کارەبا کێشەیان
هەبوە کە گەڕەکەکانى (راپەڕین نزیک قولەرەیسى، چوارچراى نوێ، کوردسات، ئاوبارە،
خەلیفان، کانى گۆمە)ن.
ئەوەشى خستەڕو کە گرنگى ئەم تاقیکردنەوەیە
لەوەدایە کە لۆدى کارەبا تاقى دەکەنەوە و لەبارەى زۆربونى کاتژمێرەکانى پێدانى
کارەباش وتى:" پەیوەندى بە گۆڕانى پلەکانى گەرما و هەبونى مێگاواتێکى زۆرەوە
هەیە لە سیستمى کارەبادا.
5368 جار خوێندراوەتەوە