پسپۆڕانی بواری خۆراك توێژینەوەیكی نوێیان لەسەر كوزەڵە كردوە
و بۆیان دەركەوتوە كە له‌سه‌ره‌تای ژیانی مرۆڤایه‌تییه‌وه، كوزه‌ڵە وه‌ك خۆراك
به‌كارهێنراوە، توێژەران ئەوەیان دەرخستوە كە ژمارەیەك سودی زۆری بۆ تەندروستی و
لەشی مرۆڤ هەیە.
تەندروستی: (KNNC)
رێگریكردن له توشبون به شێرپه‌نجه
لە توێژینه‌وه‌یه‌كدا دەركەوتوە كە خواردنی كوزه‌ڵه له هه‌مو
رۆژێكدا، یارمه‌تی جگەرەكێشەكان دەدات كە ئەو دوكەڵەی دەبێتە هۆی توشبونیان بە
شێرپەنجە، دەیگۆڕیت بۆ پاشەڕۆ و رێگری لە نەخۆشیەكە دەكات.
ده‌وڵه‌مه‌ند به‌ڤیتامین (C)
سەرباری ئەوەی كە ڤیتامینەكە به‌دژه ئۆكساندنێكی زۆر به‌هێز
ناسراوە و یارمه‌تیدەرە بۆ رێگریكردن لە توشبون بە نەخۆشی شێرپەنجە، هاوكات بەرگری
لەش دژی سه‌رما و توشبون بە هه‌ڵامه‌ت زیاد ده‌كات، هه‌روه‌ها چاره‌سه‌رێكی
كاریگه‌ره بۆ نه‌خۆشی ئه‌سكه‌رپوت، توێژینەوەكان بڕی ڤیتامینەكەیان لە چەپكێك
كوزەڵە بە (50) گرام دیاریكردوە.
ده‌وڵه‌مه‌ند بەڤیتامین (A)
ڤیتامین ئەی دژه ئۆكسێنه‌رێكی به‌هێزه كە به‌رگری له‌ش به‌هێز
ده‌كات، هه‌روه‌ها سودی زۆری بۆ چاو و پێست و ددان و ئێسك هەیە.
دژی نەخۆشییەكان دەجەنگێت
توێژینەوە زانستییەكان سەلماندویانە بەهۆی دەوڵەمەندی كوزه‌ڵه
بە دژە بەكتریاكان، یارمه‌تی تەواوی له‌ش ده‌دات له دژی هه‌مو به‌كتریایه‌ك
بجه‌نگێت كه بیانەوێت لە ریخۆڵه‌كاندا جێگیر ببن.
دابەزاندنی كێشی لەش
ئەو كەسانەی خواستیان لەسەر كەمكردەوەی كێشی لەش هەیە و هەوڵی
بۆ دەدەن دەتوانن لەرێگەی وەرگرتنی شۆربای كوزه‌ڵه‌وە كە بڕێكی زۆر خۆراكی بەسودی
تێدایە رێگری لە زیادبونی كالۆری لەلەشدا دەكات.
هه‌رسكردنێكی ته‌ندروست
ئه‌و كلۆرۆفیله‌ی له گه‌ڵاكانی كوزه‌ڵه‌دا هه‌یه چه‌ندین
ئه‌نزیمی هاریكاری هه‌رسكردن له‌خۆده‌گرێت، ئه‌م جۆره ئه‌نزیمانه یارمه‌تی له‌ش
ده‌ده‌ن كە خۆراكه كانزاكان له‌كاتی هه‌رسكردندا بەئاسانی
هه‌ڵبمژێت.
چارەسەری گرفتی پێست
بۆ رزگار بون لە نەخۆشییەكانی پێست بەگشتی و بەتایبەتی
دروستبونی ئەو زیپكانەی بڕێكی زۆر خوێن لەژێر پێستەكەدا كۆدەكاتەوە، بەسوردە، لە
راپۆتی كۆتایی توێژینەوەكانیاندا توێژەران ئامۆژگاری ئەو كەسانە دەكەن كە توشی
گرفتی تەندروستی پێست دەبنەوە لە ژەمەكانیاندا كوزەڵە بخۆن.
999 جار خوێندراوەتەوە