لەسەر سکاڵایەکی تایبەت بەپێی خشتەی دادگا، رۆژی سێشەممە دادگای باڵای فیدراڵی عێراق کۆدەببێتەوە و بڕیار له‌سه‌ر
رێگرییەکانی بەردەم هێنانی ژنی دوەم دەدات لە هەرێمی کوردستان
هەواڵ:KNNC
به‌پێی ئه‌و خشته‌یه‌ى له ماڵپه‌ڕی دادگاکەدا بڵاوکراوەتەوە، لەم
هەفتەیەدا و رۆژى سێشه‌ممه كۆبونه‌وه بۆ
چه‌ند سكاڵا و بابه‌تێك ئه‌نجام ده‌دات، یەکێک لەو سکاڵایانە كه لە هەرێمی
کوردستان پێشكه‌شی كراوه و هاوڵاتییه‌كی هه‌رێمی كوردستانه به ناوى ئیسماعیل حه‌مه‌عه‌لی
عه‌بدولقادر كه له دژی سەرۆکی پێشوی پەرلەمانی کوردستان تۆمارى كردوه.
لە سکاڵاکەیدا هاوڵاتییه‌كه داوای ئەوە دەکات، بڕیاری
نادەستوریبونی بڕگەی (دوەم / أ) لەماددەی یەکەمی یاسای ژمارە 15ـی ساڵى 2008ـی
هەمواركراوى یاسای بارى کەسی لەلایەن دادگاکەوە بدرێت كه باس له ره‌زامه‌ندى ژنى یه‌كه‌م له‌به‌رده‌م دادگا ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ى هاوسه‌ره‌كه‌ى ژنى دوه‌م بهێنێت و له بری ئەو یاسای بارى كه‌سیی ژماره 188 له
ساڵى 1959 جێبه‌جێ بكرێت.
ئەم سکاڵایە لە رابردودا تۆمارکراوە، کاتی سکاڵاکە بۆ ساڵی پار دەگيڕێتەوە کە لە 2-11-2024 تۆمارکراوە و لەلایەن دادگاوە دواخراوە.
لەو هەموارەی كه پێشتر هەرێمی کوردستان ئەنجامیداوە، مەرجە
ژن رەزامەندی دەرببڕێت تاوەکو مێردەکەی بۆ جارى دوەم بتوانێت هاوسەرگیری بکاتەوە وئەو کەسەی سکاڵاکەی کردوە، دەیەوێت ئەم مەرجە لاببرێت و کارئاسانی زیاتر بکرێت بۆ هێنانی ژنی دوەم.
620 جار خوێندراوەتەوە