پێگەیەكی
سەرازی ئەمەریكا رایگەیاندوە: بۆ هێرشكردنەسەر حوسییەكانی یەمەن، سوپای ئەو وڵاتە
بۆمبی (StormBreaker) بەكراهێناوە كە بەراورد بە بۆمبەكانی پێشو
پێشكەوترین جۆری چەكە و لەهەم بارودۆخێكی كەشوهەوادا دەتوانێت ئامانجەكەی بپێكێت.
هەواڵ: (KNNC)
پێگەی (War Zone)ـی ئەمەریكی
ئاشكرایكرد، لەكاتی هێرش كردنە سەر گروپە چەكدارە حوسییەكانی یەمەن، ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا چەند بۆمبێكی
نوێی كوشندەی بەكارهێناوە كە دیارترینیان بۆمبی ستۆرم بریكەرە.
رونیكردوەتەوە،
بۆمبێکی گلاید (GBU-53/B StormBreaker) بەیەکێک لە پێشکەوتوترین چەکەکانی ئەمەریکا دادەنرێت، یەکەم بەکارهێنانی پراکتیکی
ئەم چەکە نوێیەیە كە بەراورد بەچەكەكانی دیكەی ئەو وڵاتە پێشكەوتوترین جۆری چەكە.
پێگەكە بەشێك
لە تواناكانی بۆمبە نوێكەی ئاشكرا كردوە كە؛ بۆمبی (StormBreaker) چەکێکی مۆدێرنە
و هێزەکانی ئەمەریکا دەتوانن لە هەمو بارودۆخێکی کەشوهەوادا ئامانجە جوڵاوەکانیانی
پێ بپێکن، ئەوەش یەكێكە لەئەو پیشكەوتنە گەورەی كە لەم چەكەدا هەیە و لە بۆمبەكانی
پێشو نەدەتوانرا ئامانجە جوڵاوەكان بپێكرێن.
ئەوەشیخستوەتەڕو،
بەهۆی سیستەمی فرە ڕێنماییەوە ناوازەیە، هەروەها بەبەکارهێنانی ڕێنمایی ڕادار، ژێر سور، یان لەیزەر دەتوانرێت ئامانجەکانی دەستنیشان
بکات، هەروەها لە دوری (69) میل كە دەكاتە (111) كیلۆمەتر ئامانجە جێگیرەكان و (45)
میل (72) كیلۆمەتر ئامانجە جوڵاوەكانی بپێكێت.
راشیگەیاندوە:
قەبارەی بۆمبەکە بچوکە لە توانای فڕۆکەکاندایە كە ژمارەیەكی زۆریان هەڵبگرن، فڕۆکەکانی
ئێف (15F) دەتوانێت (28) بۆمب هەڵبگرێت و لە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانیاندا
ئامانجی زیاتر بپێكن.
لەراپۆرتی
پێگەی (War Zone)ـی سەربازییدا ئاماژە بۆئەوەكراوە، بۆمبە
نوێكە بەبەکارهێنانی فڕۆکەی (18F)ـی هێزی دەریایی ئەمەریکا دژ بە حوسییەكانی یەمەن بەكارهێنراوە، چونكە
تایبەتمەندییەكانی ئەم جۆرە بۆمبە بۆ هێرش كردنە سەر ئەو گروپە گونجاوە.
644 جار خوێندراوەتەوە