زێلێنسکی: رەشنوسی گرێبەستی کانزاکان لە گرێبەستەکەی پێش خۆی جیاوازە

KNN : Kurdish News Network
09:18 - 28/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی ئۆکرانیا رایگەیاند: رەشنوسی رێککەوتنی نوێی کانزاکان کە لەلایەن ئەمەریکاوە ئامادەكراوە لەگەڵ  رەشنوسەكەی پێشو جیاوازە و وڵاتەكەی رێککەوتنێک واژۆ ناكات كە مەترسی لەسەر دورخستنەوەی لە یەکێتی ئەوروپا هەبێت.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

ڤۆلۆدیمیر زێلێنسکی، سەرۆکی ئۆکرانیا ئاشکرایکرد، رەشنوسی رێککەوتنی نوێی کانزاکان کە لەلایەن ئەمەریکاوە پێشنیار کراوە، "تەواو جیاوازە" لە رەشنوسەكەی پێشو، بۆیە پێویستە لەڕوی یاساییەوە هەڵسەنگاندی زیاتری بۆ بكرێت.

 

وتیشی: وڵاتەكەی رێککەوتنێک واژۆ ناكات كە مەترسی لەسەر دورخستنەوەی وڵاتەکەی لەگەڵ یەکێتی ئەوروپا دروست بكات.

 

لێدوانەكەی سەرۆكی ئۆكرانیا لە كاتێكدایە كە، لە رەشنوسی رێككەوتنی ئابوری سەبارەت بە (سەرچاوە سروشتییەكان و كانزاكان)ـی نێوان وڵاتەكەی و ئەمەریكا، دوا كراوە كە كیێڤ دەبێت باجی زیاتر بدات بە واشنتۆن.

 

رەشنوسی رێككەوتنی ئابوری (سەرچاوە سروشتییەكان و كانزاكان) لەنێوان ئەمەریكا و ئۆكرانیا لەسەر ئەو هاوكاریانەی واشنتۆن لە جەنگ بەرامبەر روسیا پێشكەشی كیێڤی كردوە بنیاد نراوە و ترەمپ دەڵێت: هاوكارییە سەربازیەكانی وڵاتەكەی بڕەكەی لە (350) ملیار دۆلار نزیك دەبێتەوە و زێلێنسكیش رەتی دەكاتەوە و هاوكارییەكەی واشنتۆنی بە (100) ملیار دۆلار خەمڵاندوە.

482 جار خوێندراوەتەوە