بەهۆی رێگركردن
لە بڵاوكردنەوەی پەیامەكەی ئۆجەلان بە كوردی، دامەزراوەی رادیۆ و تەلەفیزیۆنی تورکیا سزای
دورخستنەوەی بێژەرێكی كەناڵی سۆزجویدا سەپاند.
هەواڵ: (KNNC)
دامەزراوەی رادیۆ
و تەلەفیزیۆنی تورکیا بڵاویكردەوە، دوای رێگریكردتن لە بڵاوكردنەوەی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجەلان
بەزمانی کوردی کە لەلایەن شاندی ئیمرالییەوە لەرۆژی (27ـی شوباتی 2025) خوێندرایەوە،
دامەزراوەكە سزای دروخستنەوەی زیاتر لە یەك مانگ بۆ سێراپ بێلۆڤاجیکلی- بێژەری سەرەکی هەواڵەکانی کەناڵی سۆزجوی سەر
بەپارتی گەلی کۆماری داوە.
لای خۆشیەوە، بێژەری
کەناڵە لە ئەکاونتی تۆڕە كۆمەڵایەتییەكانی رایگەیاندوە: ملكەچی بۆ سزاكەدەرنابڕێت
و جەختی كردوەتەوە كە سەرەتا پەیامەكە بەزمانی کوردی خویندراوەتەوە لەکاتێکدا
زمانی فەرمی وڵاتەکەیان تورکییەو بینەرانیش لەزمانی کوردی تێناگەن.
میدیاکانی تورکیا
ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، سێراپ بێلۆڤاجیکلی، بێژەری کەناڵی سۆزجو بۆ ماوەی پێنج
هەفتە لەکەناڵە دورخراوەتەوەو بۆی نییە لەسەر شاشە دەربکەوێت.
1814 جار خوێندراوەتەوە