لە ساڵیادی دیارنەمانی ڕۆبەرت لیڤینسۆن لە ئێران، وەزارەتی
دەرەوەی ئەمەریکا دوو بەرپرسی ئێرانی تۆمەتبار دەکات بە دیارنەمانی و خەڵاتێکی 20 ملیۆن دۆلاری داناوە بۆ هەر کەسێک
کە زانیاریی لەسەر ئەو هاوڵاتییە ئەمەریکییە هەبێت .
هەمەڕەنگ:KNNC
ئەمڕۆ
چوارشەممە وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا، جارێکی دیکە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس پەیامێکی
بڵاوکردەوە و داوای کرد هەر کەسێک زانیاری
لەسەر دیارنەمانی ڕۆبەرت لیڤینسۆن هەیە کە هاوڵاتییەکی ئەمەریکییە یاخود لەسەر ئەو
دوو کەسەی کە تۆمەتبارن بە ڕفاندنی، ئەوا
خەڵاتێکی 20 ملیۆن دۆلاری پێشکەش دەکرێت.
وەزارەتی دەرەوەی ئەمەریکا وێنەی دوو
بەرپرسی باڵای وەزارەتی ئیتلاعاتی ئێرانی بە ناوەکانی (ئەحمەد خەزایی) و (محەممەد باسری) بڵاوکردوەتەوە، کە گومانیان هەیە ئەم دوو کەسە دەستیان هەبوبێت لە ڕفاندن و دەستبەسەرکردن، تا ئەگەری کوشتنی
هاوڵاتییە ئەمەریکییەکە.
ماوەیەک لەمەوپێش پۆلیسی فیدراڵی ئەمریکا (FBI)، پاداشتی پێنج ملیۆن دۆلاری پێشکەش کردبو بۆ دەستکەوتنی هەمان ئەو زانیاریانە، لەسەر هاوڵاتییە ئەمەریکییەکە.
ڕۆبێرت لیڤینسۆن، پێشوتر بریکاری خانەنشینکراوی FBI بوە،
دوایین جار لە دورگەی کیشی ئێران لە 9ی ئازاری 2007بینراوە، لەو کاتەوە تا ئێستا هیچ
زانیارییەک لەبارەیەوە نییە، سەرەڕای تۆمەتبارکردنی ئێران بە ڕفاندنی، بەڵام ئەو وڵاتە بەبەردەوامی ئەو تۆمەتانەی ڕەت دەکاتەوە و دەڵێن هیچ زانیارییەکمان لەسەری نییە.
4890 جار خوێندراوەتەوە