سەرۆکی ئەمەریکا: بەرپرسی هێرشەكەی فڕۆکەخانەی کابوڵمان دەستگیرکرد

KNN : Kurdish News Network
06:56 - 05/03/2025
جیهان
+
-

سەرۆكی ئەمەریكا دەستگیركردنی تۆمەتباری روداوی تەقینەوەكەی فڕۆكەخانەی كابوڵی لە ساڵی (2021) راگەیاند و ئاماژەی بۆ ئەوەكرد كە روداوەكە یەكێكە لە شەرمەزارترین روداوەكانی مێژو كە بەسەر وڵاتەكەیدا هاتبێت.


هەواڵ: (KNNC)


لە یەکەم وتاریدا بۆ کۆنگرێس لە دوای گەڕانەوەی بۆ پۆستەکەی، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكا رایگەیاند: تیرۆرستی سەرەكی تەقینەوە خۆكوژییەكەی ساڵی (2021)ـی فڕۆكەخانەی كابوڵ لە ئەفغانستانیان دەستگیركردوە و بەزویی روبەڕوی یاساكانی وڵاتەكەی دەكەنەوە.


وتیشی: لەتەقینەوەكەدا (13) ئەندامی خزمەتگوزاری ویلایەتە یەكگرتوەكان لەكاتی كشانەوەی هێزەكانی ئەمەریكا لەسەردەمی جۆبایدن، سەرۆكی پێشوی ئەمەریكا لە ئەفغانستان كوژراون، كە ئەو كارەساتە لەئەنجامی ناكارامەییەوە رویداوە.


جەختیكردەوە لەوەی كە، روداوەكە یەكێكە لە شەرمەزارترین روداوەكانی مێژو كە بەسەر ویلایەتە یەكگرتوەكانی ئەمەریكادا هاتبێت.


سەرۆكی ئەمەریكا ئاماژەی بۆ ئەوەكرد، لەسەردەمی ئیدارەكەیدا توانیوانە كار بۆ دۆزینەوە و دەستگیركردنی تیرۆرستەكە كردوە، هەربۆیە جێگەی خۆیەتی سوپاس و ستایشی هاوكارییەكانی حکومەتی پاکستان بكات.

1154 جار خوێندراوەتەوە