لەسەر بارینی بارانێكی بەخوڕ كەشناسی عێراق هۆشداری دەدات

KNN : Kurdish News Network
07:42 - 05/03/2025
عێراق
+
-

کەشناسی عێراق هۆشدارییەکی نوێی سەبارەت بە بارودۆخی کەشوهەوای باراناوی دەدات و بەپێی پێشبینییەكانیش لە ئێوارەی رۆژی هەینییەوە شەپۆلێكی باران بارینی بەخور هەرێم دەگرێتەوە.


هەواڵ: (KNNC)


لە بەیاننامەیەکدا دەستەی کەشناسی عێراق بڵاویكردوەتەوە تیایدا هاتوە؛ بەپێی پێشبینییەكانی كەشوهەوا لە  رۆژی هەینی تا بەرەبەیانی شەممەی هەفتەی داهاتو بارودۆخی کەشوهەوا گۆڕانكاری زۆری بەسەردا دێت و باران بارینی بەخوڕ لە وڵات دەكات.


ئاماژەی بەوەشکرد، لە زۆربەی شارەكانی عێراق لەماوەیەكی كورتدا باران بەشێوەیەكی خوڕ دەبارێت و ئەمە جگە لە هەورە بروسكەی بەهێز و چالاكبونی بای بەهێز تا ئاستی ڕەشەبای توند.


هاوكات بەپێی پێشبینییەكانی كەشناسی لەئێوارەی رۆژی هەینییەوە شەپۆلێکی بارانبارینی سەرتاسەری سەرجەم ناوچەکانی هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، سەرچاوەی شەپۆلەکە دەریای سورە كە کاریگەری لەسەر ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان، سلێمانی، هەڵەبجە، راپەڕین، هەولێر و ناوچەکانی ڕۆژئاوای هەولێر دەبێت.


پێشبینییەكان جەخت دەكەنەوە كە چەقی شەپۆلی باران بارینەکە دەكەوێتەرۆژی  شەممەوە و لە زۆربەی ناوچەکانی باشوری هەرێم ئەگەری بارانی باش و مامناوەند هەیە، هەروەها زۆرترین بڕی باران بارینی پێشبینی كراویش لە ناوچەکانی ئیدارەی گەرمیان وباشوری کەرکوک دەبێت.

1486 جار خوێندراوەتەوە