زیاتر لە 300 هەزار پەنابەرو پەناخواز لە عێراقدا
دەژین کە زۆرینەیان هاوڵاتى سوریان، زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارەش لە ناوچە جیاوازەکانى
عێراق دەژین.
هەواڵ:KNNC
بەپێى ڕاپۆرتێکى کۆمسیۆنى باڵاى پەنابەرانى سەر
بە نەتەوە یەکگرتوەکان، 338 هەزار و 138 پەنابەر و پەناخواز لە عێراقدان.
بەپێى راپۆرتەکە، زۆرینەى پەنابەرانى نیشتەجێى
عێراق هاوڵاتى سورین کە ژمارەکەیان دەگاتە 303 هەزار و 611 کەسە، نۆهەزار و 447 کەسیشیان
هاوڵاتى ئێرانن و زیاترلە هەشت هەزاریشیان هاوڵاتى تورکیان حەوت هەزار و
285کەسیشیان فەڵەستینین.
سەبارەت بە ژمارەى ئاوارەکانیش ئەو دامەزراوەیەى
سەر بەنەتەو ەیەکگرتوەکان ئاشکراى کردوە، زیاتر لە یەک ملیۆن ئاوارە لە ناوچە
جیاوازەکانى عێراق نیشتەجێن بەڵام تەنها 109 هەزارکەسیان لە کەمپەکاندا دەژین.
85 جار خوێندراوەتەوە