کەشناسیی عێراق هۆشداری لە هاتنی
شەپۆلێکی بارانبارینی بەخوڕ و بای بەهێز دەدات و ڕایدەگەیەنێت: لە سێشەممەوە
و بۆ ماوەی هەفتەیەک کاریگەریی شەپۆلەکە لەسەر ناوچەکە بەردەوام
دەبێت.
هەواڵ:KNNC
کەشناسی عێراق پێشبینییەکانی
کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: لە ڕۆژی سێشەممەوە شەپۆلێکی بارانبارنی بەخوڕ و
ڕەشەبا ڕو لە ناوچەکە دەکات، کە دەتوانرێت پێی بوترێت جەنگی کەشوهەوا و کەشی ناوچەکە
ناسەقامگیر دەبێت و بارانبارینی چڕ و بەخوڕی لەگەڵدا دەبێت.
لەبارەی ماوەی شەپۆلەکە
کەشناسییەکە ئاماژەی بەوەداوە، کە شەپۆلەکە ماوەی شەش ڕۆژ بەردەوامی دەبێت و کاریگەرییەکەی
لەسەر ناوچەکە دەمێنێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکردوە، بایەکی بەهێز هەمو ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە و بەهۆی
ماوەی درێژخایەنی نزمە پاڵەپەستۆی ئاسمانی وڵاتەکە، رەنگە ببێتەهۆی دروستبونی لافا.
811 جار خوێندراوەتەوە