لەمیانی بەشداریکردن لە نۆیەمین دیداری سلێمانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق رایگەیاند،
عێراق ئابورییەکی بەهێز و هەمەچەشنی هەیە، لە رابردو سیستمێکی ئابوری خراپ لە
وڵاتەکە پەیڕەوکراوە.
کورتەیەک لە قسەکانی محەمەد شیاع سودانی:
-شانازی بە دەستکەوتەکانی سلێمانییەوە دەکەین
- لەگەڵ هەرێمی کوردستان دەتوانین بەسەر گرفتە سیاسییەکان زاڵ بین
-شانازی بە دۆخی ئێستای عێراقەوە دەکەین و بێوچان کاردەکەین بۆ پێشخستنی
وڵاتەکە
-بۆیەکەمجارە پەیوەندیی نێوان هەولێر و بەغداد دەگۆڕێت بۆ پەیوەندییەکی
یاسایی و هونەری
-چاکسازی زۆرمان لەسەرجەم کەرتەکان کردوە، بەتایبەت کەرتی بانکی
-رێژەی وەستانی سووتانی غاز 70%)ی تێپەڕاندووە.
-ژێرخانی ئابوری عێراقمان بوژاندوەتەوە
-دەمانەوێت کۆمپانیا بیانییەکان بهێنینە عێراق و وەبەرهێنان بکەین
-لە رابردو سیستمێکی ئابوری خراپ لە عێراق پەیڕەوکراوە
-داهاتی گومرگیمان بەشێوەیەکی بەرچاو زیادکردوە
- کاردەکەین بۆ بەرەنگاربونەوەی ئاڵنگاریی گۆڕانکاری کەشوهەوا
-نامانەوێت تەنها پشت بە داهاتی نەوت ببەستین
-عێراقمان لە ململانێکانی ناوچەکە دورخستوەتەوە
-هێزەکانی حەشدی شەعبی بە یاسا رێکدەخەینەوە
- عێراقییەکان متمانەیان بە دەسەڵات نەماوە
- بە دڵنیاییەوە بۆ هەڵبژاردنەکانی مانگی 11 خۆم کاندید دەکەمەوە
- هەمو پێداویستییەکانی هەڵبژاردن ئامادەن و بەتەواوی خۆمان ئامادە دەکەین
بۆئەوەی لەوادەی دیاریکراو ئەنجامبدرێت
412 جار خوێندراوەتەوە