ئەمەریکا بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران دو مەرجی هەیە

KNN : Kurdish News Network
09:54 - 15/04/2025
جیهان
+
-

سەرۆکی شاندی ئەمریکا، مەرجەکانی واشنتۆن بۆ ڕیکەوتن لەگەڵ تاران ئاشکرادەکات لەوانەش پشتراستکردنەوەی ئەوەی بەرنامە ئەتۆمیەکەی ئێران ئامانجی سەربازی نییە.

 

هەواڵ:KNNC

 

ستیڤ ویتکۆف، نێردەی تایبەتی کۆشکی سپی بۆ ڕۆژهەلاتی ناوەراست و سەرۆکی شاندی ئەمریکا لە دانوستانەکانی عومان لەگەڵ ئێران لە گفتوگۆیەک لەگەڵ کەناڵی فۆکس نیوز دو مەرجی سەرەکی واشنتۆنی بۆ ڕێکەوتن لەگەڵ ئێران ئاشکرا کرد.

 

ویتکۆف ڕونیشیکردەوە، یەکەم مەرجی وڵاتەکەی پشتراستکردنەوەی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم و تواناکانی ئێرانە بۆ بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی کە موشەکەکیش لەخۆدەگرێت.

 

ویتکۆڤ ئاماژەی بەوەشکرد، پێویست ناکات ئێران لە سەروی 3.67% یۆرانیۆم بپیتێنێت لە کاتێکدا ئاستی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن ئێرانەوە لە هەندێک حاڵەتدا دەگاتە 20% و لە هەندێکی دیکەشدا دەگەنە 60%، ئەم ڕێژەیەش زیاترە لەوەی بۆ بەرنامەیەکی ئاشتی خوازانەی ئەتۆمی پێویستە.

 

وتیکۆڤ دوپاتیشیکردەوە، ئەگەر لە ڕێگەی دیپلۆماسی لەگەڵ ئێران نەگەنە ڕێکەوتن ئەو کات بژاردەی دیکە لەبەردەست دەبێت.

1714 جار خوێندراوەتەوە