بەڕێوەبەری بەنداوەکان هۆشداری دەدەن... سلێمانی خاوەنی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراوە

KNN : Kurdish News Network
11:01 - 15/04/2025
کوردستان
+
-

تا ئێستا لە هەرێمی کوردستان 321 ملیمەتر باران باریوە، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکانیش دەڵێت: ئەمساڵ داهاتی ئاو زۆر کەمە بەراورد بە ساڵانی رابردو سلێمانی خاوەنی تەنها سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

 

کۆچەر جەمال، بەڕێوەبەری بەنداوی دوکان بە KNNـی راگەیاند، ئەمساڵ بەهۆی ئەوەی رێژەی بارانبارین کەمبو، داهاتی ئاویش زۆر کەمە، بەنداوی دوکان تەنها 25٪ ئاوی تێدایە کە دەکاتە یەک ملیار و 900 ملیار مەتر سێجا.

 

 

وتیشی: بەراورد بە ساڵانی رابردو ئەمساڵ یەک لەسەر سێی باران باریوە، راشیگەیاند، ئاگاداری گرتنەوەی ئاوی بەنداوەکە نین لەلایەن کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە.

 

 

لە ساڵی 2017ـەوە تا ئێستا یەکەمجارە بڕی بارانبارین هێندە کەم بێت، لە ساڵی 2005 بۆ 2019 داهاتی ئاو لە سلێمانی 10 ملیار مەتر سێجا بوە، بەجۆرێک بەنداوی دوکان حەوت ملیار مەتر سێجا و بەنداوی دەربەندیخان سێ ملیار مەتر سێجا ئاویان کۆگا کردوە، بەڵام بۆ ئەمساڵ بەنداوی دوکان تەنها یەک ملیار و 900 مەتر و بەنداوی دەربەندیخان یەک ملیار و 500 مەتر سێجا ئاویان کۆگاکردوە، بەوشێوەیەش بۆ ئەمساڵ سلێمانی تەنها خاوەنی سێ ملیار مەتر سێجا ئاوی کۆگاکراوە.

678 جار خوێندراوەتەوە