کۆمسیۆن: دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەكی هەڵبژاردن پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردنە

KNN : Kurdish News Network
10:06 - 15/04/2025
کوردستان
+
-

کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕایگەیاند: دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەبەخۆی هەڵبژاردن، پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و پەسەندکردنی یاسای بە پارێزگا بونیەتی لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی عێراقیی ڕاگەیاند: دانانی هەڵەبجە وەک بازنەیەکی سەربەخۆی هەڵبژاردن لە هەڵبژاردنەکانی داهاتو، پێویستی بە هەموارکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن و دیاریکردنی ژمارەی کورسیەکانیەتی وەک پارێزگایەکی نوێ.

ئاماژەی بەوەشکردوە، پێویستە ئەو یاسایە لەلایەن سەرۆک کۆماری عێراقەوە پەسەند بکرێت و دوای جێبەجێکردنی یاسای بە پارێزگابون و دیاریکردنی سنورەکەی، ئۆفیسى کۆمسیۆنى هەڵبژاردن لەوپارێزگایە دادەمەزرێت و بۆ دیاریکردنی کورسیەکانی ئەم پارێزگایە لەسەر بنەمای ژمارەی دانیشتوان، یاساى هەڵبژاردن هەموار دەکرێتەوە.

49 جار خوێندراوەتەوە