ئەڵمانیا: پزیشکێکی کورد نەشتەرگەرییەکی قورسی ئەنجامدا

KNN : Kurdish News Network
04:47 - 14/04/2025
کوردستان
+
-

کلینیکی نەشتەرگەریی گشتی و هەناوی و شێرپەنجە لە برێمن، یەکێک لە کلینیکە ناودارەکانی ئەڵمانیا و ئەوروپایە و نۆشداری ناسراو و بەتوانا پ.د. حسێن بەکتاش سەرۆکی ئەم کلینیکەیە.

 

هەواڵ: (KNNC)


بەهۆی ئەنجامدانی نەشتەرگەرییەكی قورسی ناوزازە، بۆ خاتونێكی تەمەن (65) ساڵان بەسەرپەرشتی د.بەکتاش لویەکی شێرپەنجەیی (Tumor) و دەرهێنانی لویەكی (8.5) كیلۆیی، ماوەی دو هەفتەیە ئەم کلینیکە بوە بە بابەت بۆ میدیاکانی ئەڵمانیا.


لەوبارەیەوە، د.بەکتاش كە لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هانۆڤەر خوێندویەتی بەمیدیاكانی ئەو ئەڵمانیای راگەیاندوە: زیاتر لە (30) ساڵە، نەشتەرگەری ئەنجام دەدات بۆ یەكەمجارە لویەكی هێندە گەورە لەهەناوی مرۆڤێك دەدەهێنێت.


لە سەرەتای ساڵی (1970) دایک و باوکی د.بەکتاش كۆچیان بۆ ئەڵمانیا كردوە و ئاماژەی بۆ ئەوەكردوە كە لە باکوری کوردستان لە دایک بوە، ئێستا سەرۆکی کلینیکی نەشتەرگەریی گشتی و هەناوی و شێرپەنجەیە لە برێمن، هاوکات پرۆفیسۆری وانەبێژە لە کۆلێژی پزیشکیی زانکۆی هانۆڤەر، هاوكات ژمارەیەك کتێبی لەبواری پزیشكیدا بەزمانەکانی ئەڵمانی و کوردی و تورکی نوسیوە.

 

د.بەكتاش ئەوەی خستوەتەڕو، لە ساڵانی (2005 بۆ 2007) لە شاری بۆن وەک فەرمانبەری دەوڵەت رێکخراوێکی مافی مرۆڤ و پەنابەرانی کورد کاری كردوە، كە یەکێکیش بوە لە دامەزرێنەر و سەرۆکی دەستەی راوێژکارانی بوە.

1123 جار خوێندراوەتەوە