ناسا تەنێكی نامۆی لەسەر ڕوی هەسارەی مەریخ دۆزیوەتەوە

KNN : Kurdish News Network
11:03 - 20/04/2025
زانستی
+
-

ئامێری دۆزەرەوەی Perseverance وێنەی تەنێکی نهێنی و نامۆی گرتوە لەسەر روی هەسارەی مەریخ و ڕەوانەی زەوی كردۆتەوە و زاناکان دەڵێن: لە شێوەی بەردێكی نامۆدایە لەسەر ڕوی هەسارەی سور "مەریخ".

 

زانستی:KNNC

 

ئەو بەردە نهێنییە کە ناوی "گردی كەلەسەری مرۆڤی"ی لێنراوە، لەم مانگەدا لەسەر هەسارەی مەریخ لە بەرزایییەکدا دۆزرایەوە کە بە تونێلی جادووگەر ناسراوە.

 

ناسا ئاماژەی بەوەشکردوە، ئەوەی کە بەردەکە سەرنجڕاکێش و جیاواز دەکات ئەوەیە کە بە هیچ شێوەیەک لە تەنەكانی ناوچەی دەوروبەری ناچێت و شێوەی جیاوازترە.

 

هەروەها، جیاوازییەکی ناوازەی دیكە دەرکەوتنی ڕەنگی ئەو تەنەیە لەنێوان ڕەنگی سوری هەسارەكە و ڕووی تەنەكە كە شێوە و ڕەنگی تاریكی تێدایە و بە هەندێک چاڵ تایبەتمەندە.

 

زانایان لە ئاژانسی ناسا ئەگەری دروستبوونی ئەو بەردە بەهۆی نەیزەکێکەوە ڕەتکردووەتەوە، چونکە لە شیکارییەکی ئەم دواییەی بەردەکانی نزیکی هاوشێوەدا گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە پێکهاتەکەیان لەگەڵ ئەو گریمانەیەدا ناگونجێت کە دەڵێن لە نەیزەکێکەوە سەرچاوەی گرتوە.

 

یەکێک لەو گریمانانەی کە زانایان لەبەرچاوی دەگرن ئەوەیە "گردی كەلـلەسەری مرۆڤ" بەردێکی ئاگرینییە کە لە دەرکەوتنی تەنێكی نزیکەوە وەرگیراوە یان لە دروستبونی گڕكانێكی کاریگەرییەوە شێوەی وەرگرتوە.

 

ناسا ڕونیدەكاتەوە کە تێگەیشتن لە پێکهاتەی کیمیایی ئەو تەنە جیاوازە یارمەتیدەر دەبێت بۆ ڕوونکردنەوەی سەرچاوەی ئەم دۆزینەوە جیاوازە.

 

 

1026 جار خوێندراوەتەوە