ئەمەریکا فڕۆکەیەکی جەنگی نوێ کە بەمەترسیدارترین فڕۆکەی دەزانێت دەخاتە خزمەتی سەربازییە

KNN : Kurdish News Network
05:49 - 23/03/2025
زانستی
+
-


فڕۆکەی جەنگی ئێف-47 وەک فڕۆکەی جەنگی نەوەی داهاتوی "باڵاتری ئاسمانی"ی هێزی ئاسمانی ئەمریکا دەناسێنرێت، ترەمپیش دەڵێت؛ دەسەڵاتێکی بێ وێنەی هەیە دوژمنانمان هەرگیز ناتوانن بیبینن

هەواڵ:KNNC

فڕۆکەی ئێف-47 لە چوارچێوەی پرۆگرامی Next Generation Air Dominance پەرەی پێدراوە و بە پێشکەوتوترین فڕۆکەی جەنگی دادەنرێت کە تا ئێستا لە ئەمەریکادا دروستکراوە.

ترەمپ 47 هەمین سەرۆکی ئەمەریکایە و بەوهۆیەشەوە ناوی فڕۆکەکە  بە فڕۆکەی ئێف-47  ناونراوە و ترەمیش وتویەتی ناوێکی جوانە.


هەرچەندە زۆرێک لە تایبەتمەندییەکانی فڕۆکە جەنگییەکە تا ئێستا بە نهێنی ماونەتەوە، بەڵام زانیارییە بەردەستەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە فڕۆکەکە بە هیچ شێوەیەک نابینرێت و بە تەواوەتی خۆی لە ڕاداراەکان ون دەکەت.

فڕۆکەی ئێف-47 بەشێک دەبێت لە سیستەمێکی تۆڕیی کە جگەلەوەی  بە شێوەیەکی سەربەخۆ کاردەکات، دەشتوانێت  بە هەماهەنگی لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان، ئەرکەکانی جێبەجێبکات و بەمەمەش کاریگەری شەڕکردن زیاد دەکات.

بەگوێرەی زانیارییەکان لە ساڵی 2020ەوە پرۆتۆتایپی ئەو فڕۆکە جەنگییە تاقیکردنەوەیان لەسەرە، بەڵام لە ساڵی 2024دا بەرنامەی پەرەپێدانی بەشێوەیەکی کاتی ڕاگیرا بەهۆی نیگەرانییەکان لە بەرزبونەوەی بەرچاوی تێچونەکان.

توێژینەوەکان دەریانخستووە کە تێچوی هەر فڕۆکەیەکی جۆری F-47 بە سێ هێندە زیاتر لە فڕۆکەی F-35 Lightning II مەزەندە دەکرێت.

ڕۆژی هەینی دۆناڵد ترەمپ پشتڕاستی کردەوە کە کۆمپانیای بۆینگ گرێبەستی دروستکردنی فڕۆکەی ئێف-47 ی بەدەستهێناو، جەختیکردوە ئەمە دەستکەوتێکی مەزنە  زانی بۆ وڵاتەکەمان. و هیچ سطیک لە جیهاندا ناتوانێت لێ نزیک ببێتەوە



88 جار خوێندراوەتەوە