دەستەی ژینگەی هەرێمی كوردستان رایدەگەینێت: بەمەبەستی بەرزکردنەوەی
ئاستی ھۆشیاری ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی، چالاكی کاتژمێری زەوی
ئەنجام دەدات كە خۆی لە كوژاندنەوەی سەرجەم
گڵۆپ و ئامێرەكانی دیكەی روناككردنەوە بۆ ماوەی یەك كاتژمێر دەبینێتەوە.
هەواڵ: (KNNC)
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان
بڵاویكردەوە، چالاکی کاتژمێری زەوی كە چالاکییەکی جیھانیيە و بەبەشداری زیاتر لە (150)
وڵات، لەکۆتا رۆژی شەممەی مانگی ئازار لە کاتژمێر (08:30)ـی شەو ئەنجامدەدرێت، ئه‌مساڵیش
هەر وەكو ساڵانی پێش‌و له هه‌رێمی كوردستان چالاكییەكە ئه‌نجام ده‌درێتەوە.
دەستەكە دەڵێت: چالاكییه‌كه‌ش خۆی له كوژراندنه‌وه‌ی ته‌واوی
گڵۆپ و روناككه‌ره‌وه‌كاندا بۆ ماوه‌ی یه‌ك كاتژمێر، ده‌بینێته‌وه، بۆ یه‌كه‌مجاریش
ئه‌و چالاكییه له ساڵی (2007) شاری سیدنی ئوسترالیا به‌ڕێوه‌چو، به‌ڵام ئێستا له
زیاتر له حەوت هه‌زار شار و له (172) وڵاتی جیهان به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
دەستەی پاراستن و چاککردنی ژینگەی هەرێمی كوردستان ئاماژەی بۆ
ئەوەشكردوە، مه‌به‌ست له‌و چالاكییه بۆ دروستکردنی پردی پەیوەندیی لە نێوان مرۆڤ
و ژینگەکەيه‌تی لەجیھاندا، هەروەها بۆ ئەوەی ببێتە ھۆی بەرزکردنەوەی ئاستی ھۆشیاری
ژینگەیی تاکەکانی کۆمەڵگا و پاراستنی زەوی.
983 جار خوێندراوەتەوە