تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم: رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی سێ لە قۆناغی کۆتاییدایە

KNN : Kurdish News Network
01:18 - 23/03/2025
کوردستان
+
-

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم لە قۆناغی کۆتاییدایە.

 

هەواڵ:KNNC

 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردوەتەوە، ماوەی پێنج رۆژە تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی هەرێم بەمەبەستی تەواوکردنی رێکارەکانی ناردنی موچەی مانگی ئازار لە بەغدادن، لە ئێستادا تیمەکە لەگەڵ فەرمانگەی بودجە و ژمێریاری وەزارەتی دارایی فیدراڵ، لە قۆناغی تەواوکردنی رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی ئازارن.

 

دەشڵێت: چاوەڕواندەکرێت لە نزیکترین کاتدا تەمویلی موچەی مانگی ئازار لەلایەن وەزارەتی دارایی فیدراڵەوە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم.

 

تیمی تەکنیکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم رایگەیاند، رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم لە قۆناغی کۆتاییدایە.

 

هاوکات، ئەندامێکی تیمی تەکنیکی لە وەزارەتی دارایی هەرێم بە دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێنی راگەیاند، ئەمڕۆ وەزیری دارایی فیدراڵ لیستی موچەی مانگی سێی فەرمانبەرانی هەرێم واژۆ دەکات.

 

وتیشی: هەر ئەمڕۆ رێکارەکانی وەرگرتنی تەمویلی موچەی مانگی سێ لە بەشی ژمێریاری لە وەزارەتی دارایی عێراق دەستپێدەکەن، ئەگەر سبەینێ پارە بخرێتەسەر هەژماری وەزارەتی دارایی هەرێم ئەوا رۆژی سێشەممە دەستبە دابەشکردنی موچە دەکرێت.

 

بەوتەی سەرچاوەکەی دیجیتاڵ میدیای کەی ئێن ئێن، لەماوەی پێنج رۆژدا موچەی سەرجەم فەرمانبەران دابەشدەکرێت.


سلێمانی/ بڕیار نامیق

105 جار خوێندراوەتەوە