کورتەێک لەبارەی کۆبونەوەیەک لەگەڵ ژنانی باکور لەپەراوێزی
سەردانی شاندی بزوتنەوەی گۆڕان بۆ بەشداری لەئاهەنگی نەورۆز وپشتیوانی پڕۆسەی ئاشتی.
سوعاد سەید رەزاق، نوێنەری ژنانی بزوتنەوەی گۆڕان رایگەیاند:
لە 22ـی مارس لەشاری ئامەد لەباکوری
کوردستان، بەشداریم كرد لە كۆبونەوەیەكی ژنان لەسەر ئاستی وڵاتانی عەرەبی و ئەوروپی،
لەگەڵ ژنانی تەڤگەری ئازادی (TJA) بەئامادەبونی
بەرپرسانی كۆمسیۆنی دیپلۆماسی لەتەژە.
لەكۆبونەوەكەدا باسی تەشكیلەكانی رێكخستنەكانیان كرد وەک
مۆدێلێکی کاری ژنان، تەڤگەری ژنانی ئازاد بزوتنەوەیەکی سەرنجراكێشە كە لە ژنانی
چالاك و ئازا پێكهاتون كە هاوكاربون بۆ ئەوەی دۆزی ژن هەنگاو بەرەوپێشەوە بنێت لە
باكوری كوردستان.
سوپاسی ئامادەبون و پشتیوانییەكانی ئێمەیان كرد، باسی چەند
تەوەرێكیان كرد كە ئەوان وەكو تەژە كاریان لەسەر كردوە وەك كەلتوری و ئابوری و
دامودەزگاکانی حكومییەوە كە چۆن توانیویانە لە شارەوانییەكان و لە هەڵبژاردنەكان پشتیوانی ژنانیان كردوە بۆئەوەی زۆرترین
رێژەی ژن بەشداری لە هەڵبژاردنەكان بكەن و ژنان لە دەزگا حكومییەكان بەرەو پێشەوە
ببەن و لەچوارچێوەی دامەزراوەكان هاوكاری ژنان بكەن، هەروەها لە چوارچێوەی دایك
سالاری چۆن بتوانن ژن وەك خۆی هەبێت و چۆن بتوانێت بەهێز و توانای خۆی و لەچوارچێوەی
بەرنامەیەكی نیشتیمانی نەوەكانی خۆی پەروەردە بكات لەچوارچێوەی رێزگرتن لە پێكەوەژیان
و پێگەی ژن لەكۆمەڵگەدا، باسی مۆدێلی سیستەمی هاوسەرۆكیان كرد و چۆنیەتی رێبەرایەتی
ژنان تێدا ،بەوتەی بەڕێز عبداللە ئۆجەلان ئازادی ژنان و چارەسەركردنی كێشەكانی ژن
وپیاو بەشێکی گرنگە لە چارەسەری كێشەكانی كورد . ئابوری سەربەخۆیی و بەڕێوەچونی بۆ
ژنان زۆر گرنگە، ئەوەش ژینگەیەكی بەهێز دروست دەكات و ژن دەتوانێت پشتی پێ ببەستێت
،هەروەها پشتوانی كردنی ژنان لەیەكتری كە زۆر گرنگە چونکە دەسەڵاتی پیاوسالاری زۆربەی كات لە جیهاندا
دژی بەرژەوەندییەكان ژنان دەوەستنەوە لەکاتێک هێز و توانای ژنان بۆ بەرژەوەندی دیكە
بەکار دێنن نەك بۆ بەرژەوەنی ژنان خۆیان كەئەوش ستەم كردنەلەژنان . تەژە كاردەكات
بۆ راگرتنی هاوسەنگی لەنێوان بەكارهێنانی دەسەڵات بۆ ژن و بۆ پیاو بۆیە هاوسەرۆكی
حەلێكی زوۆر موناسبە لەلای ئەوان.
ئێمەش وەك بزوتنەوەی گۆڕان سوپاسی بانگشێشەكەیانمان كرد
و هیوای سەركەوتنمان بۆ خواستن و ئاماژەمان بۆ ئەوەكرد كە ئەزمونی تەژە، تەجروبەیەكی
سەركەوتو وبەهێزە و هیواخوازین ببێت بەنمونە بۆ بەشەكانی دیكەی كوردستان.
لە باكوری كوردستان هەنگاوەكان هاتونەتە پێشەوە لەسەر ئاستی
سیاسی و موئەسەساتی، بەڵام وەك پێویست نییە، وەک بزوتنەوەی ژنانی باشور پێمان وایە
کاتی ئەوە هاتووە ژنان لەسەر ئاستی پەرلەمان
دور لەکۆتا بێنە پێش، بەڵام لەسەر ئاستی بەشداری پۆستە حكومییەكان رێژەی كۆتا دانرێت
چونكە بەشداریكردنی ژن لە نێوەندی بڕیاردا وەك پێویست نییە.
لە ساڵی (2012)ـوە كۆنگرەیی نەتەوەیی كورد هێزی ژنانی
باكور پڕۆژەیەكیان هێنا بۆ دروستکردنی شارێك كەمەبەست لێی بەرهەمهێنانی ژنانی لیدەر
بوە لەم قۆناغەدا كە جیاوازە لە قۆناغەكانی خەباتی كورد بەتایبەتی لە باكور كە ئاشتی
بەرقەرارە ئەمەش هێزێك و تەكانێكی زۆر گەورەیە بۆ بەرەوپێشچونی خەباتی ژنان .كورد
كەلە خەباتی چەكدارییەوە بڕوات بۆ خەباتی مەدەنی كە ئێمە پشتوانی دەكەین تێدا دەسەڵاتی
ژن دەتوانێت گەشە بكات و پێداویستییەكانی ژن دابینبكرێت لەچوراچێوەی ژینگەیەكی ئارام
و دور لە شەڕ .
هەر ژینگەێك لەبار بێ بۆ ئەوەی گۆڕانكاری ئەرێنی بۆ دۆزی ژن بخوازێ
پێویستە ئێمە پشتیوانی بكەین و هاتنمان پپشتیوانی كردنە لە پەیامی ئاشتی و پێكەوە
ژیان و بەهێزكردنی پێگەی ژن لەهەرشوێنێك بێت.
بۆیە ئێمە لە باشور هاتوین و ئەو پەیامەمان پێیە و بەهەمو
شێوازێك ئێمەلەگەڵ ئێوەداین و پێشنیاز دەكەین شارێك بۆ بەرهەمهێنانی ژنی لیدەر
دروست بكرێت خۆ ئەگەر بڕیارە كە گەردون لەگەڵمان بێت و رۆڵی هەبێت كە رۆژی كورد هەڵبێت
ئێمە پێویستمان بەئەوەیە ئیش لەسەر خۆمان بكەین و ژن رۆڵێكی گرنگ و سەرەكی ببینێت.
پێویستمانە ژنی لیدەرمان لەهەمو بوارەكاندا هەبێت و
بتوانێت پشتیوانی لە بەرەو پێشبردنی دۆزی ژن .هەروەها پێشنیارمان كردوە كە كۆمكارێكی
ژنان بۆ هەرچوراپارچەی كوردستان هەبێت و كار بکات بۆ بەرەو پێشبردنی دۆزی ژنی کورد.
56 جار خوێندراوەتەوە