بە
پاڵپشتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و لە ئۆپەراسیۆنێكی سەربازیدا لە پارێزگای حەسەكە،
هەسەدە ئەندامێکی چالاکی رێكخراوی داعشیان دەستگیركرد.
هەواڵ: (KNNC)
ناوەندی راگەیاندنی
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) بڵاویكردەوە؛ تیمەکانی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکانی
هەسەدە بەپاڵپشتی هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئۆپەراسیۆنێکی ئەمنییان لەحەسەكە
ئەنجامداوە و توانیوانە ئەندامێکی چالاکی داعش بەناوی (زاهیر کەیدی فیان) دەستگیربكەن كە كاری
سەرەكی بەقاچاغبردنی ئەندامە تیرۆریستییەکان بە گشتی و بەتایبەتی ژنانی داعشی
بیانی بوە لە كەمپی هۆل.
ئەوەیخستوەتەڕو،
ئۆپەراسیۆنەکە لە گوندی توەیمینی سەر بەشەداد لە باشوری رۆژهەڵاتی حەسەکە ئەنجامدراوە، كە ئەندامێكی رێکخراوی
تیرۆرستی داعشی تیایدا كرایە ئامانج و دەستگیركرا.
رونیكردوەتەوە،
پێشتر هەسەدە زانیاری تەواوی لەسەر جموجۆڵ و چالاکییەکانی تیرۆرستەكە كۆكردوەتەوە و
كە نازناوی (ئەبو غازی)ـی بەكارهێناوە، هەروەها لەمیانەی ئۆپەڕاسیۆنەكەدا دەستیان
بەسەر ژمارەیەک چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا جۆراوجۆردا گرتوە.
ناوەندی راگەیاندنی
هێزەكانی سوریای دیموكرات (هەسەدە) ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، بۆ پاراستنی ئاسایش و
سەقامگیری ناوچەکە هێزەکانیان جەخت دەكەنەوە؛ بەردەوام دەبن لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنی
و سەربازییەکانیان دژی تیرۆرستان تا كۆتاییان پێدەهێنن.
191 جار خوێندراوەتەوە