بنەماڵەی ئۆجەلان سەردانی ئیمراڵیان كرد

KNN : Kurdish News Network
06:25 - 31/03/2025
کوردستان
+
-

بەبۆنەی هاتنی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە و بەمەبەستی دیداریان لەگەڵیدا، بنەماڵەی عەبدوڵا ئۆجەلان سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كرد.

 

هەواڵ: (KNNC)

 

بەپێی زاینارییەكان، محەمەد ئۆجەلانی برای و عومەر ئۆجەلان برازای عەبدوڵا ئۆجەلان لەگەڵ برای کۆنار، عەلی کۆنار، برای یەڵدرم، پۆڵات یەڵدرم، خوشکی ئاکتاش، سەبیحە ئاکتاش، سەردانی دورگەی ئیمراڵیان كردوە.

 

هاوكات، بێجگە لە ئۆجەلان، زیندانیانی دیكەی دورگەی ئیمراڵی كە لە عومەر خەیری کۆنار و حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش چاویان بە کەسوکاریان کەوت.

 

دوای چەندین ساڵ رێگریكردن لە ئەنجامدانی دیدار لەگەڵیان، بەبۆنەی هاتنەوەی جەژنی رەمەزانی پیرۆزەوە، كەسوكار و بنەماڵەی زیندانیكراوانی دورگەی ئیمراڵی توانیان هەریەك ئۆجەلان، كۆنار، یەڵدرم و ئاكتاش كەلە زیندانی جۆری (F) لە ئاسایشی دوگەكە زیندانیكراون، دیدارەكەیان ئەنجامداوە.

124 جار خوێندراوەتەوە