روداوەكانی هاتوچۆ لە سێ رۆژی جەژنی رەمەزاندا و لەناوچە
جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان (53) قوربانی لێكەوتوەتەوە كە پێنج گیان لەدەستدان و
برینداربونی (48) كەسی دیكەبون.
هەواڵ: (KNNC)
بەپێی ئەو ئامارانەی لەلایەن بەڕێوبەرایەتییەكانی هاتوچۆی
ناوچە جیاجیاكانی هەرێمی كوردستان بڵاوكراونەتەوە، لە هەر سێ رۆژی جەژنی رەمەزنی پیرۆزدا
(26) رودوای هاتوچۆ رویانداوە و بەهۆشییەوە (53) هاوڵاتی بون بەقوربانی.
هەر بەپێی ئامارەكان، ژمارەی ئەو كەسانەی لە ورداوەكانی
هاتوچۆدا لە سێ رۆژەكەی جەژنی رەمەزاندا گیانیان لەدەستداوە پێنج كەسن و ژمارەی
بریندارەكانیش (48) كەس بون.
بەپێی زانیارییەكانی (KNN)،
لەرۆژی یەكەمی جەژنی رەمەزانی پیرۆزدا لە سنوری پارێزگای سلێمانی (21) روداوی
هاتوچۆ رویانداوە كە بەهۆیەوە سێ هاوڵاتی گیانیان لە دەستداوە و (27) كەسی دیكە
بریندابون، كە (17)ـیان برینداری روداوی هاتوچۆی ئۆتۆمبیل و (10)ـی دیكە لەڕوداوی
هاتوچۆی ماتۆڕسكیل بریندار بون.
لە دوەم رۆژی جەژنی رەمەزاندا لە سەر رێگەی كەلار باوەنور،
روداوێكی هاتوچۆ لە جۆری پێكدادان لە نێوان ئۆتۆمبێلێك و ماتۆڕسكلیلێكدا رویدا،
بەهۆیەوە شۆفێری ماتۆڕكسیلەكە بەسەختی برینداربوە و بۆ وەرگرتنی چارەسەری پێویست
رەوانەی نەخۆشخانەكانی شاری سلێمانی كرا.
لە سێیەم رۆژی چەژنیشدا چوار روداوی هاتوچۆ لە (كەركوك، سۆران، كۆیە
و سلێمانی) رویانداوە و بەهۆیەوە دو گیان لەدەستدان كە كچ و باوكێك لەسەر رێگەی
سلێمانی پێنجوێن گیانیان لەدەستداوە و برینداربونی (20) كەسی دیكەی لێكەوتوەتوە.
170 جار خوێندراوەتەوە