جوانڕۆ محەمەد هۆكاری واژۆ نەكردنی لیستی موچەی مانگی دو ئاشكرا دەكات

KNN : Kurdish News Network
08:20 - 06/03/2025
کوردستان
+
-

سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان بەدواداچونی بۆ هۆكاری واژۆ نەركردنی لیستی موچە كردوە و دەڵێت: وەزیری دارایی عێراق چاوەڕوانی وەڵامی باوەڕپێهێنەری ئەو نوسراوەیە كەلەدوای رێكەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد ئاڕستەی هەرێمی كردوە.

 

هەواڵ: (KNNC)


جوانڕۆ محەمەد، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان رایگەیاند: بەدواداچونی بۆ هۆكاری واژۆنەركردنی لیستی موچەی مانگی دو كردوە و بۆی دەركەوتوە كە لەدوای رێككەوتنی نێوان هەولێر و بەغداد وەزیری دارایی عێراق نوسراوێكی ئاڕاستەی حكومەتی هەرێمی كوردستان كردوە كە تیایدا دوای زانیاری لەسەر رادەستكردنی داهاتی ناوخۆ و بەئەلیكترۆنی (تەوتین)ـكردنی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانی كردوە.


سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان رونیكردەوە؛ لەبەشێكی دیكەی نوسراوەكەی وەزیری دارایی عێراقدا، داوای كردوە رێكارەكانی تەوتینكردنی فەرمانبەرانی هەرێم بەكوێ گەیشتوە؟ بۆیە ئێستا چاوەڕێیە كە شاندێكی  هەرێم بۆ پێدانی رونكردنەوە سەردانی بەغداد بكەن.


لەسەر واژۆكردنی لیستی موچەی مانگی دو، سەرۆكی فراكسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی كوردستان ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، دوای پێشكەش كردنی رونكردنەوەی باوەڕپێهێنەری شاندەكەی حكومەتی هەرێم بە وەزیری دارایی عێراق پێدەچێت سەرەتای هەفتەی داهاتو تەیف سامی واژۆ لەسەر لیستی موچەی مانگی (2ـی 2025)ـی موچەخۆرانی هەرێمی كوردستان بكات.

3629 جار خوێندراوەتەوە