​34 ساڵ بەسەر راپەڕینى سەنگەسەر و بازیان و چوارقوڕنە تێدەپەڕێت

KNN : Kurdish News Network
09:08 - 06/03/2025
کوردستان
+
-

ئەمڕۆ یادى راپەڕینى سەنگەسەر و بازیان و چوارقوڕنەیە و لە رۆژى (6)ى ئازارى ساڵى (1991) خەڵکى ئەو ناوچانە راپەڕینیان دەستپێکرد و بە خوێنى خۆیان ناوچەکانیان ئازاد کرد.

 

هەواڵ: KNNC

 

(34) ساڵ لەمەوبەر و رۆژێک دواى (5ى ئازارى 1991) ناوچەى بازیانى یەک و دوو و ناحیەى سەنگەسەر و چوارقوڕنە، توانیان لە دژى رژێمى بەعس راپەڕین ئەنجام بدەن و ناوچەکانیان ئازاد بکەن.

 

لە رۆژى (شەش)ى ئازار، لە ناحیەى سەنگەسەر هاوڵاتییان و پێشمەرگە لە دژى رژێم راپەڕینیان ئەنجامدا و تێیدا هێزەکانى رژێم لە خوارەوە لەلایەن هاوڵاتییان و لەبەشى سەرەوەش لە لایەن پێشمەرگەوە گەمارۆ دران و لە روبەڕوبونەوەیەکى قورسدا چەندین پێشمەرگە و هاوڵاتى شەهید بون و دەیان سەربازى رژێمی کوژران.

 

لە چوارقوڕنەش، هێزەکانى رژێم لەسەر کلکەى کۆڵین و حاجیلە و بەرزاییەکانى دۆڵە رەقە بەبێ شەڕ دابەزینە خوارەوە و خۆیان بەدەستەوەدا، بەڵام لە گوندى گردجان و دەوروبەرى روبەڕوبونەوە رویدا و بە خوێنى هاوڵاتییان و پێشمەرگە ئەوێش ئازادکرا.

 

ئێوارەى هەمان رۆژیش ناوچەى بازیانى یەک و دو، درێژەیان بە ڕاپەڕیندا و هەڵیانکوتایە سەر دام و دەزگاکانى ناوچەکە و سەرکوتیان کردن.


35 جار خوێندراوەتەوە