مام جەلال: نەوشیروان مستەفا سەرکردەی فعلیی راپەڕین بو

KNN : Kurdish News Network
09:33 - 05/03/2025
کوردستان
+
-

خوالێخۆشبو جەلال تاڵەبانی، سکرتێری کۆچکردوی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بیرەوەرییەکانیدا جەخت لەو راستییە دەکاتەوە کە رەوانشاد نەوشیروان مستەفا، سەرکردایەتی فعلیی راپەڕینی ساڵی (1991)ی کردوە.

 

هەواڵ:KNNC

 

لە کتێبی (دیداری تەمەن) کە باس لە بیرەوەرییەکانی خوالێخۆشبو جەلال تاڵەبانی دەکات و لەلایەن سەڵاح رەشیدەوە ئامادەکراوە و لە وەڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بەوەی کێ رۆڵی سەرەکی بینی لە راپەڕینی ساڵی (1991)دا، جەلال تاڵەبانی لە وەڵامدا دەڵێت: دەوری سەرەکی راپەڕین هی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان و رێکخستنەکانی ناوەوەی یەکێتی و مەفرەزەکانی ناوەوەبون و ئەوان رێبەرە فعلییەکەبون کە لە مەیدانەکەدابون، سەرکردایەتی فعلی راپەڕینەکەش کاک نەوشیروان مستەفا بو.

 

سەبارەت بە کەرکوک و رزگارکردنی ئەو شارە لە دەستی رژێمی بەعس، جەلال تاڵەبانی وتی: "بەڵێ کەرکوک بەهێزێکی سەرەکی یەکێتی کە رێبەرەکەی کاک نەوشیروان بو رزگارکرا، کۆسرەت رەسوڵ بە هاوکاری عومەر عەبدوڵا، سەرکردایەتی شەڕی ناوشاریان دەکرد.

307 جار خوێندراوەتەوە