بەپێی توێژینەوەیەكی نوێ دەركەوتوە؛ ئەو كەسانەی شەكرەیان لە جۆری دوەم
هەیە، بەلەدەستدانی كێشی لەشیان ئەگەری چاكبونەوەیان لە نەخۆشیەكە زیاد دەكات.
هەواڵ: (KNNC)
توێژینەوەکە دەریخستوە کە، بەبێ رەچاوكردنی تەمەن، رەگەز، ماوەی توشبون بەنەخۆشی
شەکرە و کۆنترۆڵکردنی شەکری خوێن دابەزاندنی
کێش و كەمبونەوەی بەرێژەی لە (1%) ئەگەر چاكبونەوە و تێپەڕاندنی نەخۆشیی شەكرە و
رزگاربون لێی لە (2%) زیاتر دەكات.
بۆ ئەنجامدانی توێژینەوەكەیان، توێژەران تاقیكردنەوەیان لەسەر (22) خۆبەخشی
توشبو ئەنجام داوە، بۆیان دەركەوتوە كە دابەزاندنی
کێشی لەشیان كاریگەری لەسەر نەخۆشانی شەکرەی جۆری دوەم هەیە، بەجۆرێك بەرێژەی لە (20
بۆ29%)ـی دابەزاندنی كێشی لەشیان هۆكارە بۆ چاكبونەوە و رزگاربونیان لە
نەخۆشییەكە، ئەو كەسانەشی كە لە (30%)ـی كێشی لەشیان دابەزیوە سەركەوتوبون لە
تێپەڕاندنی (80%)ـی نەخۆشیەكە.
رونیانكردوەتەوە، لە ئەنجامی پشكنینی پێشوی خۆبەخشەكان دەركەوتوە كە؛ ئاستی
هیمۆگڵۆبین كە پێوەرە بۆ تێکڕای شەکری خوێن، بەبێ بەكارهێنانی هیچ دەرمانێكی
نەخۆشییەكە یان بەرۆژۆبونیان لەچەند مانگی ڕابردودا گەڕاوەتە باری ئاسایی خۆی.
لە راپۆرتەكەیاندا، توێژەران ئاماژەیان بۆ ئەوەكردوە، توشبوانی نەخۆشی شەکرە
بە رێژەی (96%) لە جۆری دوەمە و ئەو كەسانەشی كە توشی ئەو نەخۆشییە دەبن، تەمەنیان
رو لە هەڵكشان كردوە و بەدەست قەڵەویی و زیادەی كێشی لەشیانەوە دەناڵێنن.
2745 جار خوێندراوەتەوە