تەندروستی كۆنگۆی دیموكرات سەرهەڵدانی
نەخۆشییەکی نەناسراو لە شارۆچکەی باسانکوسۆ لە رایانگەیاند و دەڵێت: لەسەرەتای
مانگی شوباتەوە زیاتر لە (943) حاڵەتی توشبون و (52) گیان لەدەستدان بەنەخۆشییەكە تۆماركراوە.
هەواڵ: (KNNC)
وەزارەتی تەندروستی کۆماری کۆنگۆی دیموکرات
رایگەیاند: نەخۆشییەکی نەناسراو لە شارۆچکەی باسانکوسۆ و گوندەكانی (ئیکۆتۆ، لیلانجی، لێساڤا، باسینگیلا و باڤومبا)
لە پارێزگای ئیکواتۆر سەریهەڵداوە و لەسەرەتای مانگی شوباتەوە تا ئێستا زیاتر لە (943)
توشبون تۆماركراوە.
رونیانكردوەتەوە، یەکەم توشبون
بەنەخۆشییە نەناسراوەكە لە (9ـی شوبات)ـی ئەمساڵدا تۆمارکراوە، نەخۆشییەکە لەنێوان
هەمو تەمەنەكان بەتایبەتی (5 بۆ 45) ساڵدان و نیشانەی نەخۆشیەكەش لە تا، سەرئێشە،
ئازاری ماسولکەکان، ئازاری جومگەکان پێكهاتون.
سەبارەت بەژمارەی گیان لەدەستدان
بەنەخۆشییەكە وەزارەتی تەندروستی کۆنگۆی دیموکرات ئاماژەی بۆ ئەوەشكردوە، تا ئێستا
(52) كەس بەنەخۆشییەكە لە شارۆچکەی باسانکوسو گیانیان لەدەستداوە و مەترسی زیاتر
بڵاوبونەوەی نەخۆشییەكە لەوڵاتدا دەكرێت.
416 جار خوێندراوەتەوە