شەوى رابردو بەهۆى کێشەیەکى کۆمەڵایەتییەوە کەسێک کارمەندێکى
فریاکەوتنى خێراى لە گەڕەکى سەرچنارى شارى سلێمانى کوشت، ئەمڕۆ پۆلیس
دەستگیرکردنەکەى راگەیاند.
هەواڵ:KNNC
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی
ئاشکرایکرد کە بە تۆمەتی كوشتنی هاوڵاتییەک، لەلایەن بەشی پۆلیسی نەهێشتنی تاوانی
سلێمانییەوە تۆمەتبارێك دەستگیركراوە.
ئەوەى
خستوەتەڕو کە تۆمەتبارەکە دواى ئەوەى تاوانەکەى ئەنجامداوە و هاوڵاتییەکەى بە
فیشەک کوشتوە لە شوێنى تاوانەکە هەڵاتوە و هەر دواى روداوەکەش پۆلیس گەیشتوتە
شوێنەکە و لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکردوە.
پۆلیس دەڵێت: دواى کەمتر لە هەشت کاتژمێر لەلایەن بەشى پۆلیسى
نەهێشتنى تاوانى سلێمانییەوە تۆمەتبار دۆزراوەتەوە و دەستگیر کراوە و لەئێستادا
راگیراوە و دانى ناوە بە تاوانەکەیدا.
بەپێی زانیارییەکانى کەى ئێن ئێن، ئەم روداوى
کوشتنە بەهۆى کێشەى کۆمەڵایەتییەوە بوە، ئەو کەسەى کوژراوە شۆفێرى ئامبوڵانسى
سەنتەرى فریاکەوتنى خێراى شارى سلێمانى بوە و تەمەنى زیاتر لە 40 ساڵ بوە.
552 جار خوێندراوەتەوە